
شێخ دارا، لەکاتی بەشدارییکردنی لە ڕووماڵی هەواڵەکانی ئاڤا.
ئاڤا نیوز
لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا تا کۆتایی ئەم مانگە بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی زانیارییەکانی شێخ دارا، بەرزترین رێژەی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی بەرزنجەی پارێزگای سلێمانی بووە بەجۆرێک 123 ملم باران باریووە، لە ناوچەی دوجێلی پارێزگای دهۆکیش نزیکەی 81 ملم باران بارییووە. بەهەمان شێوە لە دوکانیش رێژەیەکی زۆر باران بارییووە.
شێخ دارا دەڵێت: “ئەمە شەپۆلی دووەمی باران بارینە، پێشبینی دەکرێت تا 24ـی ئەم مانگە بەردەوامبێت، پێشبینییەکانی کەشوهەوا دەریدەخەن لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بڕی دابارینی باران کەمتر ببێتەوە”.
ئەوەی گرنگە بیزانیت: لە دوای 20 ئەم مانگە، پێشبینی بەفربارین دەکرێت، بەڵام تەنیا لە دەوروبەری پارێزگای دهۆک، بەفربارینەکە زیاتر ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.
داهاتوو: بەگوێرەی پێشبیینەکانی کەشوهەوا چاوەڕێدەکرێت بە نزیکەیی 150-200ملم رێژەی باران بارین لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان تۆماربکرێت. ئەمساڵ رێژەی بارانبارین دوو هێندەی ساڵی رابردوو دەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا 100 کورسیی خوێندن دەبەخشێتە خەڵکی چەمچەماڵ
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداريي دروستبوونی تەمی چڕ دەدات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن قوتابخانە وێرانبووەکانی چەمچەماڵ نۆژەن دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ
21 کاتژمێر لەمەوپێش

تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
9 کانوونی یەکەم

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
9 کانوونی یەکەم

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا 100 کورسیی خوێندن دەبەخشێتە خەڵکی چەمچەماڵ
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کوردستان فاوندەیشن قوتابخانە وێرانبووەکانی چەمچەماڵ نۆژەن دەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی منداڵە خنکاوەکەی کەلار دۆزرایەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ پارت ڕاپۆرتێک پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا دەکرێت





