لە قەسرێ شاخێک داڕما و بەر خانووی هاووڵاتییەک کەوت

شەیری بکە لە:
لە قەسرێ شاخێک داڕما و بەر خانووی هاووڵاتییەک کەوت

داڕمانی شاخەکە

ئاڤا نیوز

 

لە ناحیەی قەسرێ بەهۆی بارانبارینی زۆر شاخێک داڕما، زیان بەر خانووی هاووڵاتییەک دەکەوێت. بەرگریی شارستانی سۆرانیش دەڵێت، ڕووداوەکە تەنیا زیانی دارایی هەبووە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لافاو دروست بوو، لە ناوچەی گەرمیان لە شاری چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش شەپۆلەکە زۆر بەهێزبوو، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەس، کە دوانیان خەڵکی چەمچەماڵ و کەسەکەی دیکەش کە منداڵێکی تەمەن 9 ساڵانە و خەڵکی ناحیەی لەیلانی سەر بە کەرکووکە گیانی لەدەست دا.

 

لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە ناحیەی قەسرێ بەهۆی داڕمانی شاخێکەوە، چەند تاشە بەردێک بەر ماڵی هاووڵاتییەک کەوت کە هێشتا خانووەکەی تەواو نەبووە، ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی دارایی بەر خانووەکە کەوتووە.

 

ڕەوەند هاودیانی باس لەوەش دەکات، تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران چەند ڕۆژێکە لە حاڵەتی ئامادەشیدان و لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا هیچ ڕووداوێک ڕووی نەداوە کە شایەنی باسکردن بێت، تەنیا داڕمانی شاخەکە نەبێت، هەروەها ئاو لە چەند ڕێگایەکی دەرەوەی شار بەشێوەیەکی کەم کۆبووەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ