
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە ناحیەی بالیسان شەش پێشمەرگە بەهۆی هەورەبروسکەوە ئاگر لە جەستەیان بەردەبێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە کران، ئێستا لەوێ خەوێنراون.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ سێشەممە شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و لە چەندین ناوچە لافاو دروست بوو، لە ناحیەی بالیسانیش لە سنووری پارێزگای هەولێر ژمارەیەک پێشمەگە لە کاتی ئەرکدا بەر هەورە بروسکە دەکەون و جەستەیان بەڕێژەیەکی کەم دەسووتێت.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی خەتێی سەر بە ناحیەی بالیسان لە قەزای شەقڵاوە، بەهۆی بەرکەوتنی لەگەڵ هەورە بروسکەوە، ئاگر لە سەنگەرێکی پێشمەرگە دەکەوێتەوە، بەو هۆیە ئاگر لە جەستەی شەش پێشمەرگە دەکەوێتەوە، بەڵام ڕێژەی سووتانەکەیان زۆر نییە و ئێستا ئەو پێشمەرگانە لە نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە خەوێنراون.
- لەوانەیە ئەمشەو ئەو پێشمەرگانە ڕەوانەی ماڵەوە بکرێنەوە، یان بچنەوە سەر ئەرکەکەیان، تەنیا یەکێکیان نەبێت کە هەندێک شپرزە بووە و ئێستا ڕەوانەی سلێمانی کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: فەرمان ئەحمەد، بەرێوەبەری کارگێریی نەخۆشخانەی گشتیی ڕانیە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، پێشمەرگەکان تەندروستییان جێگیرە و هیچ برینێک و سوتاوییەک بەجەستەیانەوە نییە، تەنیا شپرزە و شێواون لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ کراوە و بارودۆخیان جێگیرە.
-ئومێد خۆشناو بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی هەورە برووسکەوە سەنگەرێکی پێشمەرگە لە ناحیەی بالیسان سووتاوە و شەش پێشمەرگەش بریندار بوون، بەڵام دۆخی تەندروستی هەموویان جێگیرە.
زانیاریی زیاتر: پێشمەرگەکان سەر بە لیوای 712ی وەزارەتی پێشمەرگەن و لەکاتی ئەرکدا بوون کە 12 کەس بوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






