هۆشداری دروستبوونی لافاو لە پێنج شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدرێت

شەیری بکە لە:
هۆشداری دروستبوونی لافاو لە پێنج شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدرێت

دیمەنی لافاو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ئاڤا نیوز

لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە، لوڕستان، بانە هۆشداری پرتەقاڵی دەرکراوە هاووڵاتیان ئاگادار کراونەتەوە کە ئەمڕۆش بەفربارین لەو ناوچانە بەردەوام دەبێت، بەهۆیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەواوی قوتابخانە سەرەتاییەکانی ڕۆژهەڵات پشووی فەرمییە.

چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێکی بەفر و باران ئێران و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە، بەهۆیەوە لە هەندێک شوێن بەهۆی لافاوەوە ئاستەنگی هاتووچۆ دروست بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی رۆژهەڵاتی کوردستان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە خۆیان لە ناوچە شاخاوییەکان بەدوور بگرن بەهۆی دروستبوونی شەختە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا کەشناسی ئێران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە 15 پارێزگای ئێران بە چەند شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە باران و بەفربارین دەستپێدەکات، بەهۆیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە لە تەواوی قوتابخانە سەرەتاییەکانی ڕۆژهەڵات پشووی فەرمییە، ئەم شەپۆلە بەفر و بارانە تا هەینی لە هەندێ شاری ئێران کاریگەرییەکانی دەمێنێت و دواتر کەش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام سەرما و سۆڵە هەر بەردەوام دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆی گشتی بارانبارینی 24 کاتژمێری ڕابردووی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیە:

٠ زۆرترین ڕێژەی باران لە ناوچەی "بوحەسەنی" بانە باریوە کە بڕی 115.7 ملم بووە.

٠ لە ناوچەی "بلەکە" کە هەر سەر بە شاری بانەیە  بڕی 113.2 ملم باریوە.

٠ سەنتەری شاری مەریوان کە بڕی 108 ملم، دواتر لە ناوچەی سلێن سەر بە مەریوان کە بڕی 90.7 ملم باریوە، هاوکاتلە ناوچەی "ئارمۆدە"ـی سەر بە مەریوان 85.4 ملم باریوە.

٠ لە سروو ئاباد 76.4 ملم، کێلەشین 73.9 ملم،  سەنتەری شاری بانە 65.6 ملم باریوە.

٠ لە شارەکانی سەقز 23.8، دیواندەرە 23، کامێران 18،6، سنە 9، بیجاڕ 5،  دێگوڵان 3 ملم باریون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ