مەسرور بارزانی: یەكێتیی ئافرەتان نموونەیەکی گەشی خەبات و قوربانیدان و گیان بەختکردنن
- هەواڵ
- 11 کانوونی یەکەم

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، یەكێتییەكە نموونەیەکی گەشی خەبات و قوربانیدان وگیان بەختکردن بوونە لەپێناو مافەکانی گەلی کوردستان.
وێنە گەورەکە: یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ڕێکخراوێکی مرۆیی بواری ئافرەتانە و سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە لە 11-12-1952 دامەزراوە.
پەیامی فەرمی: مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامەكەیدا لە وەسفی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەڵێت: لە مێژووی گەلی کوردستاندا، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و پێشەنگی هەبووە و هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی ئافرەتان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پشتیوانێکی بێ وێنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون و نموونەیەکی گەشی خەبات و قوربانیدان و گیان بەختکردن بوون لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان.
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی لە یادی 73 ساڵەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان:
بەبۆنەی (73)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازم .
لە مێژووی گەلی کوردستاندا، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و پێشەنگی هەبووە و هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردن بووە لە مافەکانی ئافرەتان و مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و پشتیوانێکی بێ وێنەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بوون و نموونەیەکی گەشی خەبات و قوربانیدان و گیان بەختکردن بوون لە پێناو مافەکانی گەلی کوردستان. ئەمە جیا لەوەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی دیاریشی لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان و پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی سەرکردەدا هەبووە .
هیوادارم یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، لە ڕۆڵی پێشەنگانە و خەباتی ڕێکخراوەیی خۆی بەردەوام بێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە پێناو زیاتر خزمەتکردنی ئافرەتانی کوردستان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانیان.
پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان.
مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2025/12/11
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو






