سەرۆک بارزانی: یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ڕۆڵێکی کاریگەری لە پاراستنی مافەکانی ئافرەتان هەبووە
- کوردستان
- 11 کانوونی یەکەم

سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی، حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتیی ئافرهتانی کوردستان پیرۆز دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە.
وێنە گەورەکە: یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، ڕێکخراوێکی مرۆیی بواری ئافرەتانە و سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە لە 11-12-1952 دامەزراوە.
پەیامی فەرمی: لە پەیامێکدا سەرۆك بارزانی دەڵێت، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە كە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد.
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بهڕێزان سكرتێر و ئهندامانی مهكتهبی سكرتاریهتی یهكێتیی ئافرهتانی كوردستان، به بۆنهی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامهزراندنی یهکێتی ئافرهتانی کوردستان پیرۆزبایی گهرم ئاڕاستهی ئێوه و ههموو ئهندامانی ڕێکخراوه تێکۆشهرهکهتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دهکهم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەستكەوتێكی گرنگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانە كە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری هەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد. ئەم ڕێکخراوە بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەیێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنیی گەلی كوردستان.
لەو یادەدا پێزانینم هەیە بۆ خەبات و قوربانیدانی ئافرەتانی كوردستان و ئەو ئەركەی كە لە قۆناغەكانی خەباتی گەلی كوردستان لەسەر شانیان بووە. دڵنیام یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان هەر وەك قۆناغەكانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داهاتووشدا لە بەرەوپێشبردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان و بەرگریكردن لە ماف و داخوازییەكانی ئافرەتان ڕۆڵی پێشەنگانە دەگێڕێت.
هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم
مسعود بارزانی
11ـی كانوونی یەكەمی 2025
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: پێشوازی لە شەڕ ناکەین بەڵام وەڵامی دەستدرێژی دەدەینەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو






