
دیمەنی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دوای لافاو
ئاڤا نیوز
لە چەمچەماڵ یەکێک لەو فەرمانگانەی زیانی زۆری پێکەوت، کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ بوو، وەزارەتی ڕۆشنبیری بڕیاریداوە کتێخانەکە نۆژەن بکاتەوە داواش دەکرێت لە ڕێگای کتێبخانەی گشتیی شارەکان کتێب بۆ کتێبخانەکەی چەمچەماڵ دابین بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 9-12-2025 لافاو زیانێکی زۆری بە چەند گەڕەکێکی چەمچەماڵ، ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە گەیاند، جگە لە زیانی گیانی، سەدان ماڵ و دوکان و دەیان فەرمانگەی حکومەتی زیانیان بەرکەوت و کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ یەکێک بوو لەو شوێنانە.
لێدوانی فەرمی: هێرش عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ بە ئاڤای گوت، جگە لە کەلوپەل و پێداویستییەکانی ناو فەرمانگەکە، زیاتر لە چوار هەزار کتێب و سەرووی نۆ هەزار ڕۆژنامە و گۆڤار، کەوتوونەتە ناو قوڕ و لیتە و بەیەکجاری لەناوچوونە.
لەلایەکی دیکەوە: کتێبخانەی گشتیی سلێمانی دەڵێت، سبەی هەینی 12-12-2025 هەڵمەتێکی پاککردنەوە بۆ باڵەخانەی کتێبخانەی چەمچەماڵ دەکرێت، سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیژنەیەک زیانەکانی کتێبخانەکە دەخەمڵێنێت و تۆماری دەکات، ئینجا لە زانکۆ و ناوەند و کتێبخانە گشتییەکانەوە دەست دەکرێت بە کۆکردنەوەی کتێب، ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ 10-12-2025 زانکۆی سەڵاحەددین بڕیاریدا زیاتر لە 500 کتێب بۆ کتێخانەی گشتیی چەمچەماڵ بنێرێت.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی ڕۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندوە، هەر کەس و ناوەند و ڕێکخراوێک بیەوێت بە بەخشینی کتێب هاوکاری کتێبخانەی چەمچەماڵ بکات، دەتوانێت لەڕێگەی ئەم ناونیشانانەی خوارەوە کتێبەکانیان بگەیەنن:
- سلێمانی - کتێبخانەی گشتیی سلێمانی
- هەولێر - کتێبخانەی گشتیی هەولێر
- دەڤەری ڕاپەرین - کتێبخانەی گشتیی ڕانیە
- دەڤەری گەرمیان - کتێبخانەی گشتیی کەلار
- پارێزگای دهۆک - کتێبخانەی گشتیی دهۆک
- پارێزگای کەرکووک - کتێبخانەی گشتیی باباگوڕگوڕ
- پارێزگای هەڵەبجە - کتێبخانەی گشتیی هەڵەبجە
- دەڤەری سۆران - کتێبخانەی گشتیی سۆران
- شاری چەمچەماڵ - کتێبخانەی گشتیی شۆڕش
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا





