
ساتی بەڕێکردنی کاروانی نەخۆشانی تالاسیما بۆ ئەوروپا
ئاڤا نیوز
دوای ناردنی چوار کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا بۆ دەرەوەی وڵات و ئەنجامدانی نەشتەرگەریی، یەکەمین کاروان بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: پێشتر لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چوار کاروانی نەخۆشانی تالاسیمیا نێردرانە دەرەوەی وڵات بە مەبەستی نەشتەرگەریی چاندنی مووخی ئێسک، ئەمڕۆ هەینی 12-12-2025، یەکەم کاروان گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بە پاڵپشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەم پڕۆژە مرۆڤدۆستییەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکەوتووانە دەستیپێکردووە و ئومێد و هیوای چاکبوونەوە و سەلامەتی خستۆتە ناو سەدان خێزان.
- ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا 172 هاوڵاتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشانی تالاسیمیا و بەخشەران و هاوەڵەکانیان دوای پشکنین و ئامادەکارییەکانی پزیشکی و ڕێکارەکانی زانستی لە کوردستان لە دەرەوەی وڵاتن بە مەبەستی نەشتەرگەریی چاندنی مووخی ئێسک.
- وەزیری تەندروستی ڕوونی دەکاتەوە، تەواوی خەرجیەکانی چوون، هاتنەوە، مانەوە، پشکنینەکان، نەشتەرگەری، چارەسەرییەکان بوودجەی پێویستی بۆ دابینکراوە و لەلایەن وەزارەتی تەندروستی ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کراون.
- وەزیری تەندروستی دەڵێت، یەکەمین کاروانی ئەو نەخۆشانە بریتین لە سێ تووشبووی تالاسیمیا، دوای مانەوەی نزیکەی 100 ڕۆژ، بە سەرکەوتوویی گەڕانەوە هەرێمی کوردستان و گەیشتنەوە ماڵەکانی خۆیان.
زانیاریی زیاتر: ئاشکراشی دەکات، لەڕۆژانی داهاتوو کاروانی پێنجەم بۆ ژمارەیەک لە تووشبووان و هاوەڵەکانیان بەڕێ دەکرێن بۆ هەمان مەبەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە ڕێگەی ئاڤاوە هاوکاری زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. بەرهەم ساڵح پۆستێکی باڵای جیهانی بەدەستهێنا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکانی عێراق بۆ گرووپە چەکدارەکان: پۆستی سەرۆکوەزیران وەرناگرن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
5 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانییەک لە ڕێگەی ئاڤاوە هاوکاری زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. بەرهەم ساڵح پۆستێکی باڵای جیهانی بەدەستهێنا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکانی عێراق بۆ گرووپە چەکدارەکان: پۆستی سەرۆکوەزیران وەرناگرن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مارک ساڤایا: عێراق لەبەردەم "ساتێکی یەکلاکەرەوە" دایە






