لە مزگەوتەکانی کوردستان بانگەواز کرا بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی چەمچەماڵ
- هەواڵ
- 12 کانوونی یەکەم

دیمەنی مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر و لافاوەکەی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ئەوقاف و کارەبای ئایینی لە ڕێگەی لیژنەی وتاردانەوە، سەرجەم مامۆستایانی ئاراستەکردووە تاوەکو پرسی لافاوەکەی چەمچەماڵ و هاوکاری لێقەوماوان باس بکەن.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بە سەرجەم وتارخوێنی مزگەوتەکانمان گوتووە بابەتی کارەساتە سروشتييەکان و هەڵوێستی موسڵمانان لە يارمەتيدانی لێقەوماوان هاوپێچی وتارەکانییان بکەن و لە پەراوێزی وتارەکە گرنگی بە ڕووداوی لافاوەکەی چەمچەماڵ بدەن و خەڵکی هان بدەن بۆ هاوکاریکردنی زیان لێ کەوتووان.
زانیاریی پەیامنێر: د. پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سۆران بە پەیامنێری ئاڤای ڕاگەیاند: ئەم هەینییە وتاری زۆربەی مزگەوتەکانی سۆران تایبەت کرابوو بە هاوکاری کۆمەک بۆ زیان لێکەوتووانی لافاو، گوتیشی لەگەڵ یەکێتیی زانایانی کوردستان لقی سۆران لەسەر خەتین بۆ دۆزینەوەی میکانزمێک بۆ ڕاگەیاندنی کامپینێک و دەمانەوێت دوای ڕاگەیاندنی کامپینەکە ئاڤا میدیا هاوکارمان بێت بۆ گواستنەوەی هەر بابەتێک کە لە کەمپینەکە دادەندرێت.
لەلایەکی دیکەوە: مامۆستا موخلیس کاوانی لە وتاری هەینیی گوتی: هاوخەمین لەگەڵ لێقەوماوانی شاری چەمچەمال و تەکیە و شۆڕش، داواش لە موسڵمانان دەکەم هاوکارییەکانیان بگەیەنن بە نزیکترین کامپین کە لە ئاڤا میدیا ڕاگەیێنراوە، هەرچییەک و هەرچەند دەبەخشن هەر خێرە و لەلایەکی خوای گەورە ونن نابێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






