لە نزیک تاڤگەی گەلی عەلی بەگ ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕووی دا و حەوت کەس بریندار بوون
- هەواڵ
- 12 کانوونی یەکەم

ئاڤا نیوز
لە نزیک تاڤگەی گەلی عەلی بەگ حەوت کەس بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ بریندار بوون. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران دەڵێت: منداڵێکی تەمەن 11 ساڵان بەهۆی خوێنبەربوونی مێشک ڕەوانەی هەولێر کراوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی 12-12-2025، ڕووداوێکی سەختی ھاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاپ نیسان و نیسان سێنترا لە ڕێگای گەلیی عەلی بەگ، لە نزیک تاڤگەکە ڕووی دا و هێشتا هۆکارەکەی نازانرێت.
لێدوانی فەرمی: موحسین تەحسین، وتەبێژی هاتووچۆی سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانەکە، حەوت کەس برینداربوون، بەڵام هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان نەبووە.
- هێشتا ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە تەواو نەبووە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی ناشارەزایی یان بەهۆی بارانبارین یاخود خێرایی هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە بێت.
لەلایەکی دیکەوە: د. بەرەڤان سەباح یەحیا، بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، شەش کەس لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان زۆر باشە و دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێن، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی خوێنبەربوونی مێشک دۆخی تەندروستی باش نیە و گەیێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوا لە شاری هەولێر.
دەشڵێت، ئەو منداڵە لە کاتی پێکدادانەکەدا لە جامی ئۆتۆمبێلەکە دەرپەڕیوە، بۆیە تووشی خوێنبەربوونی مێشک هاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی؛ مەترسیی داعش بەردەوامە و هاوپەیمانان پێویستن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی شەمخانی کرایە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرگریی ئێران
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلۆن مەسک: پارە بەختەوەری ناهێنێت






