مامۆستا موخلیس کاوانی: زوو خۆتان بگەیینە کامپەینەکەی ئاڤا بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکان

شەیری بکە لە:
مامۆستا موخلیس کاوانی: زوو خۆتان بگەیینە کامپەینەکەی ئاڤا بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکان

مامۆستا موخلیس کاوانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی زیاد لە گوندی کەلەکینی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

مامۆستایانی ئایینی هاوخەمی خۆیان بۆ ڕووداوی لافاوەکانی چەمچەماڵ و کەلار و شوێنەکانی دیکە دەردەبڕن و هانی هاووڵاتیان دەدەن کە بەشداربن لە یارمەتیدانی خەڵکی زیانلێکەوتوو و لێقەوماوان.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 9-12-2025، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ڕووی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆیەوە لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لافاو دروستبوو، سەرەڕای زیانی گیانی، بەهۆیەوە سەدان ماڵ بە تەواوی کەلوپەلەکانیان لەدەستدا، سەدان دووکان زیانیان پێگەیشت و چەندین فەرمانگەی حکومیش زیانیان پێگەیشت.

 

لێدوانی سەرەکی: مامۆستا موخلیس کاوانی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی زیاد لە گوندی کەلەکینی هەولێر ئەمڕۆ 12-12-2025، وتارەکەی تایبەت کرد بە ڕووداوەکانی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو کە لە چەند شوێن و ناوچەیەکی کوردستان ڕوویان دا، داوای لە خەڵکەکە کرد بە دەم بانگەوازی ئەم کامپەینانەوە بچن کە هاوکاری و کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووان و لێقەوماوان کۆ دەکەنەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: لە وتارەکەدا دەستخۆشیش لە هەموو ئەو کەناڵ و کامپەین و دەزگا و خێرخوازانە دەکات کە بە هانای خەڵکی لێقەوماو چوون بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان. دەشڵێت، نزیکترین کامپەین لە کەناڵی ئاڤا میدیایە و ئەوەی نیازی خێرکردنی هەیە، دەتوانێت خۆی بگەیێنێتە کامپەینەکە.

 

مامۆستا موخلیس ئەمانەشی باسکرد:

باسی ئەو 150 کرێکارەی هەولێریش دەکات کە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە خۆبەخشانە بڕیاریان دا، هەموو ئەو شوێن و خانووانە چاک بکەنەوە کە بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

ئاماژەی بەو کامپەینانە کرد کە لە شاری هەولێر ڕاگەیێنراون و داوا لە خەڵک دەکات بەزووترین ئەگەر بە دەرزییەکیش بێت، هاوکارییەکانیان بگەییننە کامپەینەکان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا شەوی ڕابردوو 11-12-2025، کامپەینێکی ڕاگەیاند و تا دوو ڕۆژی دیکە بەردەوام دەبێت، هەر دوای ڕاگەیاندنی کامپەینەکە خەڵکی هەولێر بە لێشاو کۆمەک و هاوکارییان گەیاندە کامپەینەکە و تا ئێستاش بەردەوام خەڵک هاوکاری و پێداویستییەکان دێنن.

 

باکگراوند: سێشەممەی ڕابردوو، 9-12-2025 شەپۆلێکی بەهێزی باران ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کرد و لە چەندین شوێن و ناوچەی جیاوازدا بەهۆی بارانی بەهێز و خوڕ لافاو دروست بوو و ئاو چووە نێو ماڵان و زیان بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلەکانیان کەوت، بە تایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

 


ئەمەش بزانە:  خێمەی ئاڤا سندووقێکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی پارە داناوە و خێرخوازان دەتوانن بەکاش پارە بدەن.

 

 خێرخوازان، سەرمایەداران، وەبەرهێنەران چین و توێژە جیاوازەکان، دەتوانن بە سێ ڕێگای جیاواز هاوکاریی بگەیەننە کامپینەکەی ئاڤا:

ژمارەی پەیوەندی؛

07701718885 - 07508035020

 - لەڕێگەی کیو ئاڕ کۆدی (FIB)

-  گەیاندنی هاوکاری بە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لەسەر ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، تەنیش فیردەوس سیتی. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ