ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی لافاو بەڵگەنامەکانیان ون کردووە کارئاسانیان بۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 12 کانوونی یەکەم

دیمەنی لافاوەکەی چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
چەندین هاووڵاتی سنووری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی لافاو بەڵگەنامەکانیان ون کردووە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانیان بۆ دەکات لە دەرهێنانەوەی بەڵگەنامە فەرمییەکانیان.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی لافاوەکەی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی شۆڕش و تەکیە و ئاوچوونە ناو ماڵی دانیشتووان، بەشێکی هاووڵاتیان بەڵگەنامە فەرمییەکانیان ون کردووە، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرتنەبەری چەند ڕێککارێک کارئاسانیان بۆ دەکات بۆئەوەی سەر لەنوێ بەڵگەنامەکانیان دەربهێننەوە.
لێدوانی فەرمی: د. هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گووت، هەموو ئەو هاووڵاتیانەی بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەکو کارتی نیشتیمانی و پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری و ساڵیانەی ئۆتۆمبێل و هەر بەڵگەنامەیەکی دیکەیان ون کردووە، لەکاتی تۆمارکردنی ناویان لەلایەن تیمەکانی ناوەندی وەڵامدانەوەی قەیرانەکان، پێویستە ئاماژە بەوە بکەن بەڵگەنامەی ون کردووە، بۆئەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکان ڕابسپێرین کارئاسانیان بۆ بکەن لە دەرهێنانەوەی بەڵگەنامەکانیان.
زانیاریی زیاتر: د. هێمن میرانی گوتیشی، بۆئەوەی هیچ تاوانێک بەو ناسنامە و بەڵگەنامە فەرمییانە ئەنجام نەدرێت کە ون بوونە، ئەو کەسانەی بەڵگەنامەی فەرمییان ون کردووە، پێویستە ناوی خۆیان لە پۆلیسی ونبووەکان تۆمار بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: خەریکە کات بەسەردەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە چوارڕیانەکانی هەولێر بەناوی "کەزی" دەکرێت






