لە ڕێگەی ئاڤا هەڵمەتێکی گەورە بۆ دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ چەمچەماڵ ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 12 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
وەزارەتی تەندروستیی کوردستان لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە هەڵمەتێکی دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانی بۆ خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕاگەیاند، داوا لە خەڵک دەکات بەشدارییەکی فراوان لە کەمپینەکە بکەن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی لافاو ئاو چوونە ناو سەدان ماڵ لە چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە. بە تایبەت کە وەرزی سەرماو و بڵاوبوونەوەی پەتا و ئەنفلۆنزایە، وەزارەتی تەندروستیی کوردستان هەڵمەتێکی دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانی ڕاگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ کردووە لە لیستێکدا کەموکوڕی و ئەو پێداویستییە پزیشکییەکانە دەستنیشان بکەن کە پێویستیانە، بۆئەوەی وەزارەتی تەندروستیی بە هاوکاریی خێرخوازان سەرجەمیان بۆ دابین بکات.
لێدوانی فەرمی: د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی کوردستان لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە هەڵمەتێکی دابینکردنی پێداویستییە پزیشکییەکانی ڕاگەیاند، داواشی لە هەموو ئەو هاووڵاتیی و خێرخوازانە کرد کە نیازی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانیان هەیە، هەڵوێستی خێرخوازی و مرۆڤدۆستی بنوێنن و هاوکار بن لە هەڵمەتەکە، تاوەکوو لە زووترین کاتدا پێداویستییە پزیشکییەکانی وەکو دەرمانی درێژخایەن و کەرەستەکانی چارەسەرکردن و نەشتەرگەری بۆ خەڵکی لێقەوماوی چەمچەماڵ دابین بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا





