دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری گەیاندووەتە 80%ـی خێزانە زیانلێکەوتووەکان
- هەواڵ
- 12 کانوونی یەکەم

دیمەنی دابەشکردنی هاوکارییەکان لە چەمچەماڵ
ئاڤا نیوز
لە کۆی 500 خێزانی زیانلێکەوتووی لافاو، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارییە مرۆییەکانی گەیاندووەتە 416 خێزان، لە گەیاندنی ئەو کۆمەکانە بەردەوام دەبێت تاوەکو هاوکارییەکانی دەگەیێنێتە هەموو خێزانە زیانلێکەوتووەکان.
وێنە گەورەکە: لەکاتی ڕووداو و کارەساتەکان ڕێکخراو و دامەزراوە خێرخوازییەکان دەگەنە شوێنی ڕووداوەکان و بەهانای لێقەوماوان دەچن، لە لافاوەکەی سنووری قەزای چەمچەماڵ، دەزگای خێرخوازیی بارزانی کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکانی گەیاندە لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی لافاوەکە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار محیەددین، بەرپرسی ئۆفیسی کەرکووکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ئاڤای گوت، کۆمەک و هاوکارییە مرۆییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو بەمشێوەیە بووە:
٠ زیاتر لە سێ هەزار و 700 بەشە خواردنی گەرم بۆ ژەمی نیوەڕۆ و ئێوارە.
٠ پاککردنەوەی گەڕەکەکان بە شۆفڵ.
٠ پاککردنەوەی ناو ماڵەکانی چەمچەماڵ و شۆڕش لەڕێگەی هەشت تیم، بە بەکارهێنانی 20 تانکەری 16 هەزار لیتری ئاو.
٠ دابینکردنی شەش تانکەری 16 هەزار لیتری ئاوی پاککردنەوە بۆ پڕکردنەوەی 33 تانکیی ئاوی ماڵان.
ڕێبوار محیەدین گووتیشی، 64 تۆن هاوکاریی مرۆییشمان گەیاندووەتەوە ئەو خێزانانەی بەهۆی لافاوەکە ناو ماڵیان شێواوە، هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە:
٠ سێ هەزار بەتانی.
٠ هەزار و 600 دۆشەک.
٠ سێ هەزار کارتۆن جلوبەرگی زستانە.
٠ 500 سۆپا.
٠ 20 هەزار لیتر نەوتی سپی.
٠ دوو هەزار کارتۆن پارسێلی پاککەرەوە.
٠ هەزار کارتۆن پارسێلی خۆراک.
٠ 500 سێتی چێشتخانە.
٠ زیاتر لە سێ هەزار سێت ئاوی خواردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا





