کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بەرەو چەمچەماڵ و دەورووبەری بەڕێکرا

شەیری بکە لە:
کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بەرەو چەمچەماڵ و دەورووبەری بەڕێکرا

ڕەوانەکردنی کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا میدیا بەرەو شاری چەمچەماڵ و تەکیە و شۆڕش ڕەوانە کرا. 

چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی شەممەوە ڕەوانەکردنی کاروانی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەورووبەری دەستیپێکردووە، تاوەکو ئێستا چەندین خێزان سوودمەندبوون لەو بڕە هاوکارییە، لەماوەی داهاتووشدا خێزانی زیاتر لەو پێداویستییانەی دابینکراون سوودمەند دەبن. 

زانیاریی زیاتر: کاروانی ئەمجارەی هاوکارییەکان پێکهاتوون لە چەندین پێداویستیی ناوماڵ وەکو؛ زۆپا و ڕاخەر و بەفرگری نوێ، لە چەند کاتژمێری داهاتووشدا چەندین بارهەڵگری دیکە ڕەوانە دەکرێت. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی شەممە بەردەوام بوو، هاووڵاتییان دەتوانن لەمڕۆوە لە ڕێگەی ناردنی پارەوە هاوکاریی زیانلێکەوتووان بکەن.



نوێ دەکرێتەوە.. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ