پێنج هاووڵاتی زیانلێکەتووی چەمچەماڵ ڕەوانەی گەشتی عومرە دەکرێن

شەیری بکە لە:
پێنج هاووڵاتی زیانلێکەتووی چەمچەماڵ ڕەوانەی گەشتی عومرە دەکرێن

ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە سعودییە و یەکێک لە خانمە بەتەمەنانەی کە ئاوەتەخوازبوو گەشتی ماڵی خوا بکات

ئاڤا نیوز

خاوەنی کۆمپانیایەکی بواری حەج و عومرە وەکو پشتیوانییەکی بۆ هەڵمەتی ئاڤا میدیا، پێنج هاووڵاتی چەمچەماڵ و دەورووبەری لەسەر ئەرکی خۆی دەبات بۆ گەشتی عومرە. 


وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی قەزای چەمچەماڵ و دەورووبەری، چەندین سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیا بە دابینکردنی هاوکاری دارایی و پێداویستی بەشدارییان کرد تاوەکو کەمێك لە بارگرانی سەرشانی هاووڵاتییان کەمبکەنەوە. 

لێدوانی فەرمی: حاجی سەروەت شێرزاد، خاوەنی کۆمپانیایەکی بواری حەج وعومرەیە بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: وەکو پشتیوانییەک بۆ هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا، پێنج کەس لەسەر ئەرکی خۆمان دەبەین بۆ گەشتی ماڵی خوای گەورە، ئەمەش بۆ ئەوەیە کەمێک لە ئێش و ئازاریان کەمبکەینەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ