چوار بارهەڵگر هاوکاری لە زاخۆوە ڕەوانەی چەمچەماڵ و دەورووبەری دەکرێت

شەیری بکە لە:
چوار بارهەڵگر هاوکاری لە زاخۆوە ڕەوانەی چەمچەماڵ و دەورووبەری دەکرێت

کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئاڤا میدیا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە، چوار بارهەڵگر هاوکاری لە هەڵمەتی ئاڤا لە زاخۆ ئامادەکراون و ڕەوانەی سنووری چەمچەماڵ دەکرێن.

وێنە گەورەکە: ئاڤا میدیا هەڵمەتێکی فراوانی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە چەمچەماڵ و شۆرش و تەکیە ڕاگەیاندووە، سەدان تۆن کەلوپەل و پێداویستی و خۆراک کۆکراونەتەوە و زیاتر لە یەک ملیار دیناریش لە لایەن سەرمایەدارانی نیشتمانی و خەڵکانی خێرخواز کۆکراونەتەوە.

زانیاریی زیاتر: لە هەڵمەتی ئاڤا زاخۆ وەک بەشێک لە هەڵمەتی ئاڤا میدیا، کۆمەک و هاوکاری کۆکراوەتەوە، چوار بارهەڵگر لەو هاوکارییە ئامادەکراوە و ڕەوانەی سنووری چەمچەماڵ دەکرێت.

ئەوەی پیویستە بیزانیت: تا ئێستا 12 بارهەڵگر هاوکاری بە سێ کاروانی جیا لە ئۆفیسی ئاڤا میدیا لە هەولیرەوە ڕەوانەی سنووری چەمچەماڵ و دەوورووبەری کراون.

هەنگاوی داهاتوو: ئاڤا میدیا بە چەند کاروانێکی دیکە هاوکاری زیاتر بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ، شۆرش و تەکیە ڕەوانە دەکات و بەسەریاندا دابەش دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ