یەکەم فێستیڤاڵی پەتاتە لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
یەکەم فێستیڤاڵی پەتاتە لە دهۆک بەڕێوەدەچێت

ژمارەیەک فەردە پەتاتەی بەرهەمی ناوخۆ

ئاڤا نیوز

وابڕیارە سبەی یەکەم فێستیڤاڵی پەتاتە لە شاری دهۆک بەڕێوەبچێت و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

وێنە گەورەکە: پارێزگای دهۆک، لە بەرووبوومی پەتاتە یەکەم پارێزگایە لەسەر ئاستی عێراق، هەوڵەکانیش بۆ پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بۆ جووتیاران لە چاندن و زیادکردنی بەرووبوومی پەتاتە و بە بازاڕکردنی بەردەوامە، هەر ئەمەش وایکردووە ساڵانە بڕی بەرووبوومی پەتاتە لەو پارێزگایە زیاتر ببێت.

لێدوانی فەرمی: د. روفائيل شليمون توما، سەرۆکی لیژنەی ئامادەکاریی فێستیڤالی پەتاتە، بە ئاڤا میدیای گوت: سبەی دووشەممە، 15-12-2025، کاتژمێر 11ـی بەیانی، یەکەم فێستیڤاڵی پەتاتە لە شاری دهۆک دەست بە کارەکانی دەکات و ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، فێستیڤاڵەکە چەندین بەش و بڕگە و چالاکی تایبەت بە بەرووبوومی پەتاتە و پیشەسازی خۆراک و بەبازاڕکردنی لەخۆگرتووە، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکاری تەواومان کردووە.

لە لایەکی دیکەوە: ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە ئاڤا میدیای گوت:  ئامانج لەم فێستیڤاڵە خستنەڕووی پێشکەوتنی گەورەی هەرێمی کوردستانە لە بەرووبوومی پەتاتە و بە بازاڕکردن و پیشەسازی خۆراکی پەتاتە، لە هەمان کاتیش باشترکردنی پەیوەندی و هەماهەنی نێوان کەرتی تایبەت و کەرتی گشتی و جووتیاران و کەسانی ئەکادیمی و ئەندازیارانی کشتوکاڵی، بە ئامانجی پەپێدانی زیاتر بە بەرووبوومی پەتاتە.

زانیاریی زیاتر: فێستیڤاڵەکە لە لایەن زانکۆی دهۆک، بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک و پاڵپشتی کونسوڵخانەی هۆڵەندا ڕێکخراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێستیڤاڵەکە دەکەوێتە پارکی تەنیشت دهۆک مۆڵ و پەنجا خێمەی لەخۆگرتووە، چەند بەشێکی تایبەت بە چاندن و بەرووبوومی پەتاتە و پیشەسازی و بەبازاڕکردنی پەتاتەی لە خۆگرتووە کە ئەمانەن:

بابەتی زانستی دەربارەی بەرووبوومی پەتاتە

پیشەسازی خۆراک 

بەرووبوومی جوتیارانی نمونەیی

نمایشی جۆرەکانی پەتاتە

بەشی بەبازاڕکردن

کۆمپانیاکانی تایبەت بە کەلوپەل و ئامێرەکانی کشتوکاڵی

کۆمپانیاکانی هێنانی بنەتۆ و تەکنەلۆجیای نوێ تایبەت بە بەرووبوومی پەتاتە

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین جۆری خواردنی کوردەواری و بیانی ئامادە دەکرێن، ئەو خواردنانەی پەتاتە لە دروست کردنیان بەکار دەهێنرێت.

باکگراوند: بەرووبوومی ئەمساڵی پەتاتە لە سنووری پارێزگای دهۆک، 588 هەزار تۆن بووە، لە ماوەی 11 مانگی یەکەمی ئەمساڵیش 197 هەزار و 817 هەزار تۆن لە دهۆکەوە ڕەوانەی باشوور و ناوەڕستی عێراق کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ