دووەم کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا گەیشتە چەمچەماڵ و کاروانێکی دیکەش بەڕێکرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش

گواستنەوەی سەلاجەم بۆ ماڵی زیانلێکەوتووان
ئاڤا نیوز
کاروانیكی دیکەی هاوکارییەکانی هەڵمەتی ئاڤا میدیا گەیشتە چەمچەماڵ و کاروانێکی گەورەتریش بە ڕێکرا، لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتووشدا تەواوی بارهەڵگرەکان دەگەن.
وێنە گەورەکە: ئاڤا میدیا هەڵمەتێکی فراوانی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە چەمچەماڵ و شۆرش و تەکیە ڕاگەیاندووە، سەدان تۆن کەلوپەل و پێداویستی و خۆراک کۆکراونەتەوە و زیاتر لە یەک ملیار دیناریش لە لایەن سەرمایەدارانی نیشتمانی و خەڵکانی خێرخواز کۆکراونەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لە دوێنیوە سێ کاروانی هاوکاری هەڵمەتەکی ئاڤا میدیا ڕەوانە کراون:
کاروانی یەکەم : دوێنێ شەو لە بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر سێ بارهەڵگر لە دۆشەک، بەتانی، مافور، زۆپا، خۆراک و پێداویستی دیکە ڕەوانە کران و بەسەر زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و دەورووبەری دابەش کرا.
کاروانی دووەم: ئەمڕۆ بەیانی لە بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر، سێ بارهەڵگری دیکە بەرێکران، دوای نیوەڕۆ بارهەڵگرەکان گەیشتنە چەمچەماڵ و بەسەر زیانلێکەوتووان دابەش دەکرێن، ئەم کاروانە دۆشەک، بەتانی، سەلاجە، زۆپا، جلوبەرگی لەخۆگرتووە و دەست دابەشکردنی بەسەر زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و تەکیە کراوە.
کاروانی سێیەم: نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەش بارهەڵگری دیکە لە بەردەم ئۆفیسی ئاڤا لە هەولێر بەڕێکران، هاوکارییەکانی ئەم کاروانەش بریتین لە دۆشەک، بەتانی، جلوبەرگ، سۆپا، نەوت، لەگەڵ ئەم کاروانەش چێشتخانەیەکی گەڕۆک بەڕێکرا کە خواردنی گەرم بۆ زیانلێکەوتووان دابین دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا، لە ئاکرێ، دهۆک و زاخۆ بڕێکی زۆر هاوکاری کۆکراوەتەوە و ڕەوانەی چەمچەماڵ و شۆرش و تەکیە دەکرێت.
هەنگاوی داهاتوو: بڕێکی زۆری کۆمەک و هاوکاری کۆکراوەتەوە و لە خێمەکانی بەردەم ئۆفیسی هەولێری ئاڤا میدیا ئامادەکراوە و بەچەند کاروانێک ڕەوانەی چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە دەکرێت و بەسەر خەڵکی زیانلێکەوتوو دابەش دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم دەست پێ دەکات
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: 2025 ساڵی سەركەوتنی چاكسازییەكانی حكومەت بوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی داوای دیاریکردنی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: بەڵگەکان دەریدەخەن تەرمە دۆزراوەکە تەرمی ئاڤێستایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمانی یەکخستنی کارتی نیشتمانی و نیشتەجێبوون دەدات






