گەورەترین چێشتخانەی گەڕۆک لەڕێگەی تیمی ئاڤاوە بەرەو سنووری چەمچەماڵ بەڕێدەکەوێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

خواردنگەی uk pizza لە هەولێر
ئاڤا نیوز
گەورەترین چێشتخانەی گەڕۆکی هەولێر بەمەبەستی گەیاندنی هاوکاریی بە هاووڵاتییانی چەمچەماڵ و دەورووبەری هاتووە بۆ ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا، بڕیارە کەمێکی دیکە لەگەڵ کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکان بەرەو ناوچە زیانلێکەوتووەکان بەڕێبکەوێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی دوو ڕۆژی هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی سنووری چەمچەماڵ، تەکیە و شۆڕش، هاووڵاتییانی هەولێر چەندین تۆن پێداویستی ناوماڵ و خواردنیان بۆ زیانلێکەوتووانی ئەو سنوورە هێناوەتە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا و دەستکراوە بە گواستنەوەیان.
زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند: خواردنگەی uk pizza لە هەولێر بارهەڵگرێکی جیاوازی هێناوە بۆ ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا کە خواردنگەیەکی سەفرییە و خواردن بۆ هاووڵاتییانی زیانلێکەوتوو دابین دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەنار کەریم خاوەنی چێشتخانەکە بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: دەمانەوێت هاوشان لەگەڵ گەیاندنی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا، خواردن بگەیەنین بەو هاووڵاتییانی تووشی زیانبوون و ئێستا ناتوانن لەماڵەوە خواردن ئامادە بکەن.
- لەتواناماندایە ڕۆژانە بەبەهای 15 بۆ 20 ملیۆن دینار خواردن بەسەر هاووڵاتییان دابەش بکەین، چەند ڕۆژێکیش بەردەوام دەبین.
زانیاریی زیاتر: ئەو چێشتخانە گەڕۆکە هاوکات لەگەڵ دروستکردنی خواردن، لە ڕێگەی دلیڤەریشەوە خواردن بۆ ئەو ماڵانە دابین دەکات کە دوورن و ناتوانن بە ئاسانی خواردن وەربگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەک لەبارەی تەرمە دۆزراوەکە پێکدەهێنێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق: ناجێگیریی بەهای دۆلار کاتییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستێکی مرۆڤانەی ژنێکی بەتەمەن کاتێک تیمی ئاڤا سۆپای پێشکەش دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
23 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
باوکی ئاڤێستا بۆ ئاڤا: بەپێی قسەی شایەتحاڵان تەرمەکە 100% ئاڤێستای کچمە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەک لەبارەی تەرمە دۆزراوەکە پێکدەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستێکی مرۆڤانەی ژنێکی بەتەمەن کاتێک تیمی ئاڤا سۆپای پێشکەش دەکەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی و ڕافع ئەلعیساوی دۆخی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن





