وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەک لەبارەی تەرمە دۆزراوەکە پێکدەهێنێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەک لەبارەی تەرمە دۆزراوەکە پێکدەهێنێت

ئاڤا نیوز

ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمێک لە لێواری زێی گەورە دۆزرایەوە، گومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت 'چاوەڕوانی لێدوانی فەرمی بن'.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ تیمێکی هاوبەشی تەندروستی هەولێر و پزیشکی داد و بەرگریی شارستانی و بەڵگەکانی تاوان فەرمانیان پێکراوە، کە تەرمەکە بەشێوەیەکی زانستی هەڵبگرنەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ پشکنین و وەرگرتنی نموونەی DNA و دیاریکردنی چارەنووسی، تەرمەکە دەهێنرێتە پزیشکی دادی هەولێر.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە میدیاکان دەکات، کە چاوەڕوانبن و لێدوانی فەرمیان لەوبارەیەوە دەبێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ