بەرگریی شارستانیی سۆران: تەرمە دۆزراوەکە ڕەوانەی هەولێر دەکرێت و DNA بۆ دەکرێت

شەیری بکە لە:
بەرگریی شارستانیی سۆران: تەرمە دۆزراوەکە ڕەوانەی هەولێر دەکرێت و DNA بۆ دەکرێت

ئاڤا نیوز

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، یەکێک لە ئەگەرەکان ئەوەیە کە ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت، چونکە تەرمەکە کۆنە.

چیرۆکی سەرەکی: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەلایەن ماسیگرێکەوە تەرمێک لە لێواری زێی گەورە لە نزیک هەریر دۆزایەوە و گومان دەکرێت تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت کە هەشت مانگ پێش ئێستا لە ڕووباری شانەدەر خنکا.

لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە بوونی تەرمێک لە لێواری زێی گەورە ئاگادارکراینەوە، تیمەکانمان بەهەماهەنگی پۆلیسی خۆجێی و تەندروستی چوونە شوێنەکە، بە شێوەیەکی زانستی تەرمەکەیان هەڵگرتەوە.

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران وتیشی، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر دەکرێت، بۆ ئەوەی پشکنینی DNA بۆ بکرێت و بڕیار لەسەر ناسنامەکەی بدرێت.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: یەکێک لە گومانەکانی بەرگریی شارستانیی ئەوەیە کە تەرمەکە، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا بێت، بە پشتبەستن بەوەی تەرمەکە کۆنە و نوێ نییە، هەروەها جلوبەرگەکانی هەمان جلوبەرگی مامۆستا ئاڤێستایە و لەو ناوچەیە کەوتووتە نێو ڕووباری زێی گەورە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ