یەکێک لە بریندارەکانی لافاوەکە: ئاڤا فریامانکەوت و ژیانمان خەریکە ئاسایی دەبێتەوە
- کوردستان
- 14 کانوونی یەکەم

مام بەشارەت، یەکێکە لە بریندارەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و ئارام جەمال پەیامنێری ئاڤا
ئاڤا نیوز
مام بەشارەت، یەکێکە لە بریندارەکانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، کاتی لافاوەکەی ناحیەی شۆڕش، لە هەوڵی ڕزگارکردنی منداڵەکانی کوڕەکەیدا دەستی کشکابوو، دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند کە شەوی ڕابردوو هاوکارییەکانی خێرخوازان لە ڕێگەی ئاڤاوە گەیشتووەتە گەڕەکەکەیان و وتی: خەریکە ژیانیان ئاسایی دەبێتەوە.
وێنەگەورەکە: رۆژی 9-12-2025 شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستانی گرتەوە، لە چەند شار و شارۆچکەیەک لافاو دروست بوو زیانی گیانی و ماددەی لێ کەوتەوە. یەکێک لەو ناوچانەی کە زیانی زۆریان بەرکەوت سنووری چەمچەماڵ بوو، لەناویاندا ژمارەیەک قوتابخانە لافاو زیانی خۆری پێ گەیاندن.
لێدوانی شایەتحاڵ: مام بەشارەت، وتی، کاتێک بارانەکە دەستیپێکرد، لە مزگەوت دەگەڕامەوە، بارانەکە زۆر قایم بوو، چارەکێکی نەبرد لافاو گەیشتە ماڵەکەمان و زانیم لە کۆنترۆڵ دەرچووە و ئێمە ڕامانکرد بۆ سەربان، دواتر وتم با بچم فریای ماڵی کوڕەکەم بکەوم، کە دراوسێمانن، ئیتر هەڵخزام و دەستم شکا، بە ناچاریی بانگی کوڕەکەی ترم کرد و ئەو چوو منداڵەکانی کوڕەکەمی دەربازکرد بۆ سەربان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەوی ڕابردوو کاروانی هاوکاریی خێرخوازان کە ئاڤا میدیا کۆی کردبوویەوە، گەیەنرایە ناحیەی شۆڕش، یەکەم بارهەڵگر لە کۆڵانە زیان پێگەیشتووەکەی مام بەشارەت وەستا و دەستیکرد بە دابەشکردنی هاوکارییەکان.
مام بەشارەت بە ئارام جەمال، پەیامنێری ئاڤا میدیای وت: سوپاس بۆ خودا و کەناڵی ئاڤا و خێرخوازان کە یارمەتیان داوین، فەرش و خواردن و پێداویستییە سەرەکییەکانیان بۆ دابینکردووین و ئێستا گەڕاوینەتەوە بۆ ناو ماڵەکەمان و دۆخەکە وردە وردە ئاسایی دەبێتەوە و دەچینەوە سەر ژیانە ئاساییەکەی خۆمان.
هەروەها وتی بۆ دەستە شکاوەکەم چارەسەری پێویستم بۆ کراوە و بۆ ماڵەکەشمان هاوکاریمان پێ گەیشتووە و وەزعمان باشترە و ئەوەی ئاڤا کردوویەتی تا ئێستا لە هیچ کەس و شوێنێکی ترم نەبینیوە، چونکە لە ماڵەکانمان هیچمان بۆ دەرنەچوو، جگە لەو جلەی لەبەرماندایە.
باکگراوند: ناحیەی شۆڕش لە سەروەختی جێبەجێکردنی پرۆسەی ئەنفال 1987 لەلایەن حیزبی بەعسەوە وەکو کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی زۆرەملێ بونیادنرا، دواتریش کەسوکاری ئەنفالکراوەکانیان تێدا نیشتەجێکرد، ئاستی گوزەران و ژیانی خەڵکەکەی لە دۆخێکی خراپدایە و پێویستیان بە زۆرترین هاوکاریی و بەدەمەوەبوون هەیە.
بۆ کۆمەککردن: ئاڤا میدیا کامپەینێکی گەورەی بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری ڕاگەیاندووە.
خێرخوازان، سەرمایەداران، وەبەرهێنەران چین و توێژە جیاوازەکان، دەتوانن بە سێ ڕێگای جیاواز هاوکاریی بگەیەننە کامپینەکەی ئاڤا:
پەیوەندی بکەن بەم ژمارانە؛
07701718885
07508035020
- ناردنی پارە لەڕێگەی کیو ئاڕ کۆدی (FIB)
گەیاندنی هاوکاری بە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا میدیا لە ڕێگای سەرەکی هەولێر - پیرمام، پشت فیردەوس سیتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 41 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




