
باڵەخانەی دادگەی باڵای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە، دادگەی باڵای فیدراڵی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی پەسەند کرد و بە دەستووری و یاسایی ناساندی.
وێنە گەورەکە: لە 11ی 11ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕیوەچوو، دوای ئەوەی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنی سەر بە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان سەرجەم تانەکانی یەکلاکردەوە و ئەنجامی کۆتایی بۆ دادگەی باڵای فیدراڵی نارد، دواجار ئەمڕۆ دادگەکە ئەنجامەکەی پەسەند کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی باڵای فیدراڵی ڕایگەیاند: دادگەکە دوای پێداچوونەوە و وردبوونەوە، بۆی دەرکەوتووە کە پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق مەرجە دەستووری و یاساییەکانی خۆی بەدیهێناوە.
زانیاریی زیاتر: دادگەی فیدراڵی هەرسێ دەسەڵاتی (دادوەری، جێبەجێکردن و یاسادانان) ئاگادار دەکاتەوە لە بڕیاری پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنە گشتییەکان بۆ ئەندامێتی لە پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ئەمە بە پێی دەستوور، سەرۆککۆمار 15 ڕۆژی لەبەردەم دایە بۆ ئەوەی داوا لە پەرلەمانتاران بکات یەکەم دانیشتن بکەن کە تێیدا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت.
- چاوەڕوان دەکرێت دانیشتنەکەی پەرلەمان سەرەتای مانگی داهاتوو بکرێت. دوای ئەوە بەپێی دەستوور لە ماوەی 30 ڕۆژ دەبێت سەرۆککۆمار هەڵبژێردرێت دواتر سەرۆککۆمار کاندیدی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕادەسپێرێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا ئەنجوومەنی وەزیران پێکبێنێت و لە کۆتاییدا ڕاسپێردراو لە ماوەی 30 ڕۆژدا کابینەی وزارییەکەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات بۆ دەنگدان لەسەری.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆلار جارێکی دیکە 150 هەزار دینار تێدەپەڕێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەتا و نەخۆشیی پێست لە زیندانی گەرمیان بڵاوبووەتەوە
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
سهربازانی ڕووسیا قهرزداری دووكاندارانی قامیشلۆن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانی دووەمی هاوكارییەكانی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی دەگاتە حەسەكە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بژاردەی سەربازیی دژی ئێران تاوتوێ دەکات






