10 بارهەڵگر کۆمەک و هاوکاری لە بادینان گەیشتنە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا لە هەولێر

شەیری بکە لە:
10 بارهەڵگر کۆمەک و هاوکاری لە بادینان گەیشتنە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا لە هەولێر

کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا بەرەو چەمچەماڵ بەڕێکرا

ئاڤا نیوز

لە چوارچێوەی هەڵمەتی هاوکاریی ئاڤا بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی سنووری چەمچەماڵ، ژمارەیەک بارهەڵگری دیکەی کۆمەک و هاوکاری لە بادینانەوە گەیشتنە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا لە هەولێر. هەر ئەمڕۆ ئەو هاوکارییانە  ڕەوانەی سنووری چەمچەماڵ دەکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە ، 14 بارهەڵگر کۆمەک و هاوکاری لە بادینان کۆکرانەوە، کەمێک پێش ئێستا 10 بارهەڵگر لەو کۆمەکانە گەیشتنە ئۆفیسی سەرەکی ئاڤا و هەر ئەمڕۆ ڕەوانەی سنووری چەمچەماڵ دەکرێن.

زانیاریی زیاتر: ئەو کۆمەک و هاوکارییانە لە کەلوپەلی ناو ماڵ، وەک "دۆشەک و ڕاخەر، سۆپا، نەوت، جلوبەگ، پێڵاو، ماددە خۆراکییەکان" و چەندین پێداویستی دیکەی ڕۆژانە پێکهاتبوون.

باکگراوند: لە سەرەتای لافاوەکانی ئەم دواییە کە چەمچەماڵ و بەشێکی دیکەی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، ئاڤا هەڵمەتێکی گەورەی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو لە چەمچەماڵ، تەکیە و شۆرش ڕاگەیاند.

کەمپینەکانی ئاڤا جگە لە هەولێر، لە ئاکرێ و زاخۆ و سەنتەری دهۆک دانرابوون، لەڕێگەی خێرخوازانەوە سەدان تۆن جلوبەرگ، خۆراک، پێداویستی کۆکراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ