
دیمەنی سووتانی ئۆتۆمبێلەکە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، دووپاتی دەکاتەوە، هەموو ئۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر سیستەمەکەی کرابێت بە غاز پشکنینی بۆ ناکرێت ئەگەر پشتگیری سەلامەتی و دڵنیایی پێنەبێت ، ئەو ئۆتۆمبێلەشی لە تونێلی پیرمام سووتا تابلۆکەی بەغدا بوو نەک هەولێر.
وێنە گەورەکە: هەموو ئۆتۆمبێلێکی ژمارە هەرێمی کوردستان، بۆ دڵنیابوون لە تووندوتۆڵی و نەبوونی کێشە، دەبێت ساڵانە پشکنینی PVIـی بۆ بکرێت، لەو پشکنینە ژمارەیەک مەرجی سەلامەتی لەبەرچاو دەگیرێت و سەرجەم بەشەکانی ئۆتۆمبێلەکە پشکنینی بۆ دەکرێت، هەر کێشەیەک لە ئۆتۆمبێلەکە هەبێت دەبێت چاک بکرێت، ئەمەش لە پێناو سەلامەتی گیانی هاونیشتمانیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلەی سێ ڕۆژ لەمەوبەر لە ناو تونێلی پیرمام وەرگەڕا و گڕی گرت، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، بڵاویکردووەتەوە: تابلۆی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە بەغدا بووە و ژمارە هەولێر نەبووە، چونکە لە پشکنینی PVIـی هەولێر، هیچ ئۆتۆتۆمبێلێکی ژمارە هەولێر سیستەمەکەی کرابێت بە غاز (LPG) پشکنینی بۆ ناکرێت ئەگەر پشتگیری سەلامەتی و دڵنیایی کۆمپانیای دروستکەری سیستەمی غازی پێنەبێت.
لێدوانی فەرمی: هەژار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری (PVI)، بە ئاڤای گوت: بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، هەر ئۆتۆمبێلێک سیستمەکەی کردبێتە غاز دەبێت پشتیگیری سەلامەتی و دڵنیایی کۆمپانیای دروستکەری سیستەمی غازی بهێنێت، ئینجا پشکنینی بۆ دەکرێت، بۆ دڵنیابوونی زیاتر ئێمەش بە ئامێری تایبەت پشکنینی بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی ئەگەر هەر کێشەیەک لە سیستمەکە هەبێت چاک بکرێتەوە، ئینجا لە پشکنینەکە دەردەچێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک، ژمارەیەک کۆمپانیا مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆیان وەرگرتووە و دەتوانن پشتگیری سەلامەتی و دڵنیایی بەو ئۆتۆمبێلانە بدەن کە سیستەمیان کراوەتە غاز، کۆمپانیاکانیش ئەمانەن:
Era Ghaz Hawler
Era Ghaz dohuk
Nawroz Hawler
Drive Clean
ئیشراق شیمال
LPG Map
Sun Valley Gas
New LPG
هیممەت نووری ئەحمەد
Rust LPG
باکگراوند: پێشنیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، 12-12-2025، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری تاکسی لەناو تونێلی پیرمام دوای ئەوەی کۆنترۆلی لەدەست دا وەرگەڕا و گڕی گرت، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا، یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بوو، ئەوەی دیکەشیان سەرنشین بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: پووتین ڕازی بووە بۆ ماوەی هەفتەیەک هێرشەکانی سەر کیێڤ ڕابگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوورەیا هەساری: دۆخی ژیان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاسایی بووەتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا: تکتی مۆندیال گەرەنتیی ڤیزای ئەمریکا نییە






