هەڵمەتەکەی ئاڤا میدیا ماڵی خێزانە نەدار و لێقەوماوەکەی ناحیەی شۆڕش ئاوەدان دەکاتەوە
- کوردستان
- 15 کانوونی یەکەم

ئیسماعیل و سکاڵا هەردووکیان خەندە و پێکەنین گەڕایەوە سەر ڕوخساریان.
ئاڤا نیوز
لە پەخشی ڕاستەوخۆ، سوورەیا هەساریی، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا، قسە لەگەڵ ئیسماعیل و سکاڵا دەکات کە بەهۆی لافاوەکەی 9-12-2025 هەموو ماڵەکەیان وێران بوو، مژدەیەکیان دەداتێ بۆ پێ بەخشینی کلیلی خانوویەکی نوێ بە خۆیان و دابینکردنی سەرجەم پێداویستییە سەرکییەکان بۆ ماڵەکەیان و دەستپێکردنی ژیانێکی نوێ.
چیرۆکی سەرەکی: ژن و مێردێکی هەژاری دانیشتووی ناحیەی شۆڕش لە چەمچەماڵ، ماوەیەکە پڕۆسەی هاوسەرگیرییان پێکێهێناوە و لە خانووی کرێدان بەهۆی لافاوەکەوە زیانی زۆریان پێ گەیشت و داوایان لە ئاڤا و خێرخوازان دەکرد بەهانایانەوە بچین.
گۆشەیەكی دیكەی چیرۆکەکە: ئەو گەنجە لەگەڵ هاوژینەکەی گوزەرانییان لەسەر کۆکردنەوەی پاشماوە پلاستکییەکان بوو، گەنجەکە هەر بە فرۆشتنی دەبە و پلاستیک پارەی هاوسەرگیرییەکەی کۆکردبووەوە و ئەو ماڵە خنجیلانەی پێکهێنابوو، بەڵام ئەوەشی لەدەستدا بەهۆی لافاوەکەوە.
چارەسەر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیا، لەکاتی پێدانی مژدەی پێبەخشینی کلیلی خانووی نوێ بەو خێزانە هەژارە، وتی، ئیتر تەواو هەر ئەمشەو لەم خانووەدا دەبن، سبەی کلیلی خانووی نوێ وەردەگرن لەلایەن ئاڤا و ژیانێکی نوێ و جۆرێکی نوێی کاسپی دەست پێ بکەن، چونکە ماتۆڕی سێ تایە بۆ خاوەن ماڵەکەش دابین کراوە.
لەلایەکی دیکەوە: خوشکی ژنەکە یەکەم شەوی لافاوەکە بۆ ئاڤا وتی، لەوەتەی ماڵەکەیان بە لافاو وێران بووە سەد کەناڵ و پەیج هاتووە بۆ لایان و وەعدیان پێداون کەچی تا ئێستا کەس هاوکاریی نەکردوون.
باکگراوند: یەکێک لەو شوێنانەی بەهۆی لافاوەکەی 9-12-2025 زیانی زۆری بەرکەوت ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ بوو، لە ماوەیەکی کەم ئاو و قوڕ و لیتە چووە ناو دەیان ماڵ، هەر لە دەستپێکی ڕووداوەکە ئاڤا میدیا پیشەییانە ڕووماڵی ڕووداوەکەی کردووە لە خەمی خەڵکدا بووە و خەڵکیش لە هەولێر و دهۆک و ئاکرێ و چەندین ناوچەی دیکە کۆمەک و هاوکارییەکانیان هێنا بۆ کامپینەکەی ئاڤا میدیا بۆ ئەوەی فریای خێزانە نەدار و هەژارەکان بکەون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 43 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




