سێیەم گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان لە گەرمیان دروست دەكرێت
- هەواڵ
- 16 کانوونی یەکەم

دیمەنی یەکێک لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
لە سنووری گەرمیان، سێیەم گەورەترین بەنداو لەسەر ئاستیی هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، کە توانای کۆگاکردنی ئاوی بەبڕی 30 ملیۆن مەتر سێجا هەیە.
وێنە گەورەکە: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی سەر ژینگە و بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ، سامانی ماسی، کارەبا و گەشتیاری و ئاوەدانکردنەوەی زیاتری کوردستان، دەیان بەنداو و پۆندی دروست کردووە و بەشێکێشیان کاریان تێدا دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە، پڕۆژەی دروستکردنی سێیەم گەورەترین بەنداو لە باوەنوور بە گەرموگوڕییەوە کاری تێدا دەکرێت و وابڕیارە ساڵی 2028 تەواو بکرێت بەڵام کاردەکرێت بۆ ئەوەی پێش وادەی دیارکراو تەواو بکرێت. 18٪ کارەکانی تەواو کراوە.
زانیاریی زیاتر: بەنداوی باوەنوور لە ناحیەی باوەنوور لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، بە گوژمەی 245 ملیار دینار دروست دەکرێت، درێژییەکەی 880 مەترە، بەرزییەکەی 20 مەترە، پانییەکەی لەبنکەوە 150 مەترە، بەشی سەرڕێژبوونی لە نۆ دەرگا پێکدێت. لە ڕێگەی چوار تۆڕباینەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت.
بۆچی گرنگە: ئەو ناوچانەی پۆند و بەنداوەکانی تێدا دروستکراوە، ئەمساڵ لە مەترسییەکانی لافاو پارێزراو بوون، بە تەواوبوونی ئەم بەنداوەش ناحیەی باوەنوور و دەورووبەری لە مەترسی لافاو دەپارێزێت، جگەلەوەش بەنداوەکە ئەم سوودانەی بۆ سنوورەکە دەبێت:
- دەبێتە هۆی بەرهەمێنانی 34 مێگاوات کارەبا.
- کۆگاکردنی ئاو بە بڕی 30 ملیۆن مەتر سێجا.
- بوژانەوەی کەرتی سامانی ماسی، گەشتیاری و کشتوکاڵی، بەهۆیەوە 40 هەزار دۆنم زەوی کشتوکاڵی بەراو دەکات.
- توانای گلدانەوەی ئاوی ژێر زەوی زیاد دەکات.
-ڕێگریکردن لە بەبیابانبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە





