پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
پارتی و یەکێتی لەسەر پێکهێنانی حکومەت کۆدەبنەوە

لۆگۆی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی کوردستان، پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەکانیان دەستپێدەکەنەوە، لە ڕابردوو لەسەر زۆربەی وردەکارییەکانی کابینەکە ڕێککەوتوون، تەنیا دابەشکردنی پۆستەکان ماوە لەسەری ڕێکبکەون.

چیرۆکی سەرەکی: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لەبارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام، شاندی پارتی و یەکێتی کۆبوونەوەکانیان بۆ پێکهێنانی کابیەنی 10ـی حکومەتی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.

زانیاریی پەیامنێر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا گوتی، "کۆبوونەوەکە کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆ دەست پێدەکات، شاندی یەكێتی پێکهاتوونە لە قوباد تاڵەبانی، دەرباز کۆسرەت، شاڵاو شێخ سەڵاح و ڕێواز فایەق، شاندی پارتی لە هۆشیار زێباری، دڵشاد شەهاب، پشتیوان سادق لەخۆدەگرێت، ئەگەری بەشداریکردنی ئامانج ڕەحیم لە شاندی یەکێتی و ئومێد سەباح لە پارتی هەیە."

لەلایەکی دیکەوە: چەند ڕۆژ پێش ئێستا مەحموود محەممەد، گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، لەم دۆخەی ئێستا پێمان باشە پۆستی وەزارەتی ناوخۆ هەر لای پارتی بمێنێتەوە، گوتیشی: لە كۆبوونەوە نافەرمییەکەی هەفتەی ڕابردووی شاندی پارتی و یەكێتی بڕیاریاندابوو كە چەند ڕۆژێك بوار بەیەك بدەن و هەندێك كار هەیە بیكەن ئینجا كۆببنەوە.

- گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند: شاندی پارتی بە سەرۆكایەتیی هۆشیار زێباری بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەم بەردەوامە لە كارەكانی خۆی، دوای پەسەندكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراقیش لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە شاندی پێكهێنانی حكومەتی عێراقیشمان دەستبەكار دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ