گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ جاری دووەم ڕاگیران

شەیری بکە لە:
گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ جاری دووەم ڕاگیران

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

ئاڤا نیوز

تەمومژێکی چڕ هەولێری گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە ژمارەیەک گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشاونەتەوە و تا ئێستاش نەکراوەنەتەوە. ئەمەش لە دوێنێ شەوەوە دووەمجارە گەشتەکانی ئەو فڕۆکەخانەیە بەهۆی تەمومژەوە دوادەکەوێت.

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ ئاڤا میدیا دەڵێت: لە کاتژمێر 3ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان ڕاگیراون.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە بە لایەنی کەمەوە 15 گەشتی هاتن و چوون ڕاگیراون. بەشی هەرە زۆری گەشتەکان لەنێوان هەولێر و ئیستەنبووڵ بووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کەشناسی لە دوێنێوە هۆشداریی دەدات کە تەمومژێکی چڕ پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە، بەجۆرێک تا کاتژمێر 10ـی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەردەوام دەبێت.

باکگراوند: دوێنێ شەویش بەهۆی تەمومژەوە دوو گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هەڵوەشانەوە و دواتر دۆخەکە ئاسایی بویەوە، بەڵام لە کاتژمێر سێی بەرەبەیانەوە دیسان گەشتەکان وەستانەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ