دەستەی ئامار: هیچ داواکارییەکامان لەبارەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم جێبەجێ نەکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک کارمەندی سەرژمێریی لەکاتی کۆکردنەوەی داتا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەدات، کە داوایان کردووە پرسی سەرژمێری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، لە پاکێجی گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق جێگیر بکرێت، چونکە دوای ساڵێک هیچ لە مەرجەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجێ نەکراوە.
وێنە گەورەکە: بەر لەدەستپێکردنی پرۆسەی سەرژمێری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایکرد بەشێوازێکی تایبەت و جیاواز مامەڵە لەگەڵ ئەو ناوچانە بکرێت، سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا، بەڵام تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: سیروان محەممەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان گوتی، ساڵێک پێش ئێستا داوامانکرد سەنتەری داتا لە هەرێم دابنرێت هاوشێوەی عێراق، لە سەرژمێری ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دوای کاری مەیدانی، داتاکان ببەسترێنەوە بە داتای 1957، جگە لەوەش دابینکردنی بودجەی زیاتر بۆ تەواوکردنی ڕێککارەکان."
گوتیشی، داوامان کردوو ئەو داواکاریانە بخرێتە نێو پاکێجی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی داتای دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ژمارەی دانیشتووانی عێراق 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەسە، کە 6 ملیۆن و 519 هەزار و 129 کەس لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆمار وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی دیاریکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
33 خولەک لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 33 خولەک لەمەوپێش
بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا بۆ سنووری چەمچەماڵ بەڕێکەوت
- عێراق
- 57 خولەک لەمەوپێش
سەرۆککۆمار وادەی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی دیاریکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە فێستیڤاڵی پەتاتە لە دهۆک ڕادەگرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بە بەهای پێنج ملیار دۆلار سکاڵا لەسەر BBC تۆمار دەکات






