فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بەخشییە یانەی زاخۆ

شەیری بکە لە:
فیفا خەڵاتی باشترین هاندەری جیهانی بەخشییە یانەی زاخۆ

هاندەرانی یانەی زاخۆ لەناو ستۆدیۆی ئاڤا

ئاڤا نیوز

هاندەرانی یانەی زاخۆ مێژوویەکی شکۆداریان تۆمارکرد و خەڵاتی باشترین هاندەریان بردەوە و ئەمشەو ئاهەنگی خۆشی دەگێڕن، ماڵپەری فیفا بڵاویکردەوە یانەی زاخۆ توانی خەڵاتی باشترین هاندەر بباتەوە و ئەمشەو لە ڕێوڕەسمێکدا کاتژمێر 8:00 خەڵاتەکانی "زەبێست" لە دەوحەی پایتەختی قەتەر دابەش دەکرێت. 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی ماڵپەڕی فەرمیی فیفا لە ڕۆژی شەشی مانگی ڕابردوو لیستی سێ یانەی بۆ باشترین هاندەر لە جیهاندا بڵاوكردوە، هاندەرانی یانەی زاخۆ یەکێک بوون لەو هاندەرانە.

لێدوانی فەرمی:
عەمار فەرهاد، سەرۆکی یانەی زاخۆ بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ سەری هەموو کوردێک بەرزە  و نازانم چۆن خۆشییەکانمان دەرببڕین، هاندەرانی یانەی زاخۆ سەلماندیان تەنیا دڵسۆزی یانەی زاخۆنین بەڵکو دڵسۆزی گەلەکەیانن، زاخۆ نوێنەری هەموو کوردانە و سوپاسی هەموو کوردێک دەکەین لە هەر شوێنێکی جیهانن.

"ئەمشەو کاتژمێر 8:30ی شەو ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری لە یاریگای زاخۆ بەڕێوە دەچێت و هیوادارم هەمووان بەشداربن."


ئەرکی نیشتیمانی: ئاڤا میدیا وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، کەمپەینی سەرخستنی یانەی زاخۆی بۆ بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست" بۆ باشترین هاندەر لە جیهان ڕاگەیاند، لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان چالاکی جۆراوجۆری ئەنجامدا، توانی دەیان هەزار هاونیشتمانی هانبدات دەنگ بە یانە سوورپۆشەکە بدەن.

بۆچی گرنگە: بردنەوەی خەڵاتی "زەبێست"ـی 2025، لەلایەن هاندەرانی یانەی زاخۆوە، دەبێتە دەستکەوتێکی گەورە و گرنگ بۆ وەرزشی کوردستان، لەگەڵ ئەوەشدا ناوی یانەکە دەچێتە پاڵ یانە گەورەکانی جیهان. 

باکگراوند: یەکێتی تۆپی پێی جیهان 'فیفا'، ساڵانە خەڵاتی "زەبێست"، بە باشترینەکانی جیهان دەبەخشێت. کە باشترین ڕاهێنەر، یاریزان، گۆڵکار، گۆڵپارێز، پێکهاتەی تۆپی پێ، جوانترین گۆڵ و باشترین هاندەر لەخۆدەگرێت و هەر یەکەیان خەڵاتێکی تایبەتیان پێ دەدرێت و دەبێتە باشترینی جیهان بۆ ساڵەکە بۆ ئەمساڵ یانەی زاخۆ توانی خەڵاتی باشترین هاندەر بەدەستبهێنێت.






نوێ دەکرێتەوە... 
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ