ئاڤا دەخیلەی منداڵە بەخشندەکانی پێشکەشی قوتابییانی قوتابخانەی قەندیل کرد
- هەواڵ
- 16 کانوونی یەکەم

دابەشکردنی دەخیلەکان بەسەر قوتابیاندا.
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بڕیاریدا ئەو دەخیلانەی لە هەڵمەتی میدیایی ئاڤا کۆکرابوونەوە، دابەش بکرێن بەسەر ئەو قوتابیانەی لە قوتابخانەی قەندیل زیانیان پێگەیشتبوو، ئەوەش وەکو پشتیوانییەک بۆ پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن و نیشاندانی هاوسۆزیی منداڵانی کوردستان بۆ یەکتریی بە بێ جیاوازیی.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژان ئەبوبەکر، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا، ئاشکرایکرد دەخیلەی ئەو منداڵانەی لە هەولێر و دهۆک و ناوچەکانی دیکە بەخشراونەتە هەڵمەتەکەی ئاڤا، پێشکەشی قوتابیانی زیان پێگەیشتووی قوتابخانەی قەندیل دەکرێن، هەر بۆیە چۆمان مەحمود، دەخیلەکانی پێشکەشی قوتابییەکان کرد کە لە ئێستادا ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن قوتابخانەکەیان بۆ نۆژەن دەکاتەوە.
چۆمان لە حەوشەی قوتابخانەی قەندیل و لە نزیک کورسی-ڕەحلە زیان پێگەیشتووەکان دەخیلەکانی بەسەردا دابەشکردن و منداڵەکان خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕیی.
گۆشەیەكی دیكەی چیرۆکەکە: لافاوەکەی چەمچەماڵ، ئەوەی دەرخست خێزانەکان لە کوردستان هێندە پەروەردەیەکی جوانی منداڵەکانیان کردووە کە سەرجەم ئەو سنوورە حیزبی و کۆمەڵایەتی و نەتەوایەتییانەیان تێکشکاند کە هۆکاربوون بۆ لێکدابڕانی خەڵکی کوردستان، منداڵێک لە ئاکرێ و تەیراوا و زاخۆ و سەیدسادق و هەڵەبجە و دهۆک... بووک و دەخیلە و جانتای پڕ دەفتەر و قەڵەم بهێنن بۆ منداڵە لێقەوماوەکان.
لەلایەکی دیکەوە: منداڵەکان، وانەیەکی جوانیان فێری گەورەکان و هەموومان کرد، ئەوان خۆشەویسترین پارچە یادەوەریی و شتومەکی خۆیان بەخشییە کامپینی ئاڤا میدیا و شوێنەکانی دیکە، بۆئەوەی کۆمەکی ئەو منداڵانەی پێ بکەن کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، چونکە جارێکی دیکە سەخت بوو دایک و باوکیان جانتا و پۆشاک و ڕاخەر و گەرمکەرەوەیان بۆ بکڕن لەکاتێکدا هەموو ماڵەکەیان لافاو بردبووی و لەناوچووبوو.
ئەوەی بینرا: لە پەخشی ڕاستەوخۆی ئاڤا هەمووان بینییان زۆربوون ئەو خێزانانەی بە ئۆتۆمبێلەکانیان دەهاتن بۆ ئاڤا و منداڵەکانیان هاندەری هاتن و بەخشینەکان بوون، زۆریش بوون ئەو منداڵانەی لە چەمچەماڵ و تەکێ و شۆڕش لە پەیامنێرەکانی ئاڤا میدیا کۆدەبوونەوە و دڵنیابوون شاشەی ئاڤا دەنگ و ڕەنگ و دۆخی ژیانیان دەگەیەنێت و کۆمەک دەکرێن.
باکگراوند: بەهۆی لافاوەکەی 9-12-2025 لە چەمچەماڵ، تەکێ و شۆڕش زیانی گیانی و ماددی زۆری بەدواوە بوو، چەندین فەرمانگەی حکومیی لافاو زیانی گەورەی پێ گەیاند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- ببینە و ببیستە
- 40 خولەک لەمەوپێش
تەبەتییە ئاوارەکان حکومەتی نوێ هەڵدەبژێرن
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئۆجەلان: فیدراڵیزم باشترین چارەسەرە بۆ تورکیا
- جیهان
- 41 خولەک لەمەوپێش
چین دۆستەکانی ئەمریکا بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا جێگیرکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادکردووە




