فیفا ستایشی هاندەرانی زاخۆ دەکات: "شارێکی بچووک بەڵام هاندەرانیان خاوەن دڵێکی گەورەن"
- هەواڵ
- 16 کانوونی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
یەکێتیی تۆپی پێی جیهان دوای بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر بۆ ساڵی 2025 ستایشی هاندەرانی یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، " یانەی زاخۆ مێژووییە، زاخۆ شارێکی بچووکە بەڵام هاندەرانی خاوەن دڵێکی گەورەن".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە یەکێتیی تۆپی پێی جیهان 'فیفا' ڕایگەیاند یانەی زاخۆ بووەتە براوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لە ئاستی جیهان بۆ ساڵی 2025.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فیفا لە ماڵپەڕ و ئەکاونتە فەرمییەکانی خۆی، ستایشی یانەی زاخۆی کرد و ناوی کوردستانیشی هێناوە و دەڵێت: "یانەی زاخۆ لە هەرێمی کوردستان لە عێراق مێژووییە، زاخۆ شارێکی بچووکە بەڵام هاندەرانی خاوەن دڵێکی گەورەن".
زانیاریی زیاتر: ئێستا فیفا ئاهەنگێکی گەورە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕێکدەخات و باشترین یاریزان، باشترین گۆڵکار، باشترین یانە و باشترین هاندەر دەستنیشان دەکرێت و بەفەرمیی خەڵاتی "زە بێست" بە یانەی زاخۆ دەدات، بە گوێرەی پێشبینییەکان زاخۆ زیاتر لە هەشت ملیۆن دەنگی بەدەست هێناوە.
ئەمەش بزانە: سەرکردەکانی کوردستان و عێراق و بەرپرسانی باڵای حیزبەکان پەیامی پیرۆزباییان بۆ یانەی زاخۆ نارد، لەناویاندا سەرۆک مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان.
یانەی زاخۆ سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە دەنگیان پێداون یان پاڵپشتیان کردوون، لەناویاندا سوپاسی ئاڤا میدیا دەکات.
باکگراوند: ئاڤا میدیا وەک ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی، کەمپەینی سەرخستنی یانەی زاخۆی بۆ بردنەوەی خەڵاتی "زە بێست" بۆ باشترین هاندەر لە جیهان ڕاگەیاند. ئاڤا لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان چالاکی جۆراوجۆری ئەنجامدا، سەدان هاونیشتمانی لەڕێگەی ئاڤاوە دەنگیان بە یانەی سوورپۆشەکە دا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
5 شوبات

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
5 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئێران دەکات
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر کەرتی نەوتی ئێراندا سەپاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەنبار دوای گەمارۆدانیان سێ چەکداری داعش خۆیان تەقاندەوە






