بەخۆڕایی چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەکرێت کە زیانلێکەوتووی لافاوەکەی چەمچەماڵن
- هەواڵ
- 16 کانوونی یەکەم

بەشێک لە زیانلێکەوتوانی لافاوکەی چەمچەماڵ
ئاڤا میدیا
نەخۆشخانەیەکی کەرتی تایبەت لە شاری هەولێر، خەرجی چارەسەری ئەو نەخۆشانە لە ئەستۆ دەگرێت کە زیانلێکەوتووی لافاوەکەی سنووری قەزای چەمچەماڵن.
وێنە گەورەکە: دوای دروستبوونی لافاو بەهۆی بارانبارینەوە لە قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی تەکیە و شۆڕش، مرۆڤدۆستان و خێرخوازان و ڕێکخراوەکان بەپێی توانای خۆیان لەهەر لایەکەوە دەستی هاوکاریکردن و کۆمەکەکانیان گەیاندە لێقەوماوان، ئاڤا میدیاش کەمپەینێکی بەرفراوانی کۆمەککردنی ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: سەید زەمان حەسەن، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی کۆمەک و هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری قەزای چەمچەماڵ، هەماهەنگیمان لەگەڵ نەخۆشخانەی (بەلسەم)ی ئەهلی کردووە لە شاری هەولێر، هەر نەخۆشێک کە زیانلێکەوتووی لافاوەکەی چەمچەماڵ بێت، ئەگەر لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە بچێتە نەخۆشخانەکە، چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت، تەنانەت ئەگەر تێچووی چارەسەرییەکەی بگاتە 20 ملیۆن دیناریش.
ڕاشیگەیاند، لەگەڵ چەند نەخۆشخانەیەکی دیکەی کەرتی تایبەت لە هەوڵداین کە ئەوانیش بێنە ناو هەڵمەتەکە، بۆئەوەی وەکو پڕۆژەیەک، زۆرترین نەخۆش لە چارەسەرکردن و هاوکارییەکان سوودمەند بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 12 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا





