کاسبکارانی زیانلێکەوتووی چەمچەماڵ لە ستۆدیۆی ئاڤا میوانی هەوراز گوڵپی بوون
- هەواڵ
- 17 کانوونی یەکەم

کاسبکارانی زەرەرمەندی لافاوەکەی چەمچەماڵ میوانی هەوراز گوڵپی بوون
ئاڤا نیوز
ستۆدیۆی سەعات حەوتی ئاڤا میدیا دەنگی کاسبکارانی زیانلێکەوتووانی بازاڕی چەمچەماڵی گەیاند و میوانی هەوراز گوڵپی بوون. ئەوان داوا دەکەن قەرەبووی زیانەکانیان بکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێ شەممە 16-12-2025، ژمارەیەک لە کاسبکارانی بازاڕی چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەکە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە، بەنوێنەرایەتیی زۆربەی کاسبکارانی بازاڕەکە، سەعات حەوت لە ستۆدیۆی سەرەکی ئاڤا میدیا میوانی هەوراز گوڵپی بوون، چیرۆکی ڕووداوی لافاوەکە و زەرەر و زیانەکانیان باس کرد و نیگەرانی و داواکارییەکانیان گەیاند.
داواکارییەکان: دوای ئەوەی خەڵکی هەژار و کاسبکارانی بازاڕی چەمچەماڵ لەڕێگەی ئاڤا میدیاوە قەبارەی زەرەر و زیانەکانیان خستەڕوو، هەوراز گوڵپی داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ کرد قەرەبووی ئەو زیانلێکەوتووانە بکەنەوە، چونکە ئەو بازاڕ و کاسبکارانە بڕبڕەی پشتی ئابووری ناوچەکەن.
زیانە سەرەکییەکان: ئەمانەی خوارەوە پوختەی وتەی چەند خاوەن دووکانێکن لە ستۆدیۆی ئاڤا خستوویانەتەڕوو:
• خاوەن دووکانێکی چاککردنەوەی مۆبایل دەڵێت: نزیکەی حەوت هەزار دۆلار زەرەمەند بووم لە تێکچوونی شاشەی مۆبایلەکان.
• دووکاندارێکی شەقامی شێخ ڕەزا دەڵێت: بۆ جاری پێنجەمینە دووکانەکەم ژێر ئاو دەکەوێت و هیچ جارێکیش قەرەبوو نەکراومەتەوە.
• خاتوونێک کە لە بازاڕی بێستوون خاوەن دووکانی فرۆشتنی جلوبەرگی حیجابە، دەڵێت: جاری دووەمە زیانم بەردەکەوێت، ئەمجارەیان زیاتر لە پێنج هەزار دۆلار زیانی پێگەیشتووە.
• خاوەن دووکانێک کە بە کرێ لە دووکانەکەیەتی دەڵێت: نزیکەی 10 هەزار دۆلار زیانم پێگەیشتووە، داوای لە خاوەن موڵکەکان کرد لە وەرگرتنی کرێ پەلە نەکەن و سەبریان لەسەر بگرن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
11 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: مارک ساڤایا لە ئەرکەکەی دوورخراوەتەوە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا





