ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ ڕۆژی ئاڵای کوردستانە

ئاڵای کوردستان

ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ ڕۆژى ئاڵاى کوردستانە؛ هەموو ساڵێک لە ڕۆژی 17ـی مانگی 12 چالاکی تایبەت بە ڕۆژى ئاڵا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

 
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 11-11-1999، پەرلەمانی كوردستان بە یاسای ژمارە 14 ئاڵای کوردستانی وەک ئاڵای فەرمیی هەرێمی كوردستان ناساند، دواتر له‌ سەر داوای ئەنجوومەنی وەزیران، پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 لە ڕۆژی 19/6/2004 بە کۆی دەنگ ڕۆژی 17ـی مانگی 12ی هەموو ساڵێکی بە ڕۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشان کرد، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی جۆراوجۆر  ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگیرێت.

 

ئەمەش بزانە: ئاڵای کوردستان لە هەر سێ ڕەنگی (سوور، سپی و سەوز) پێکهاتووە، خۆرێک لە چەقی ئاڵاکەیە و 21 تیشکی لەخۆگرتووە. 

 

قوڵتر: سەرچاوە مێژووییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هەرچەندە پێشووتر لەلایەن ڕێکخراو و بزوتنەوەی سیاسییەکان، ئاڵای کوردستان بەشێوازی دیکەی جیاواز هەبووە، بەڵام سەیدزادە فاتمە حوسێنی کە ژنە تێکۆشەرێکی خەڵکی مەهابادە، یەکەم کەس بووە بەدەستی خۆی ئاڵای کوردستانی دوریوە، لە ڕۆژی 22-1-1946 لەکاتی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتیی پێشەوا قازی محەممەد و بە ئامادەبوونی بارزانیی نەمر بە فەرمی ئاڵاکە هەڵکراوە.

 

دوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991ـی باشووری کوردستان ئەو ئاڵایە لەسەر بارەگای لایەنە سیاسییەکان و دامەزراوەکان هەڵکرا، بەڵام ڕۆژی 11-11-1999 لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە بە فەرمی وەک ئاڵای کوردستان بڕیاری لەسەر درا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ