پارێزگارى بانکى ناوەندی: لە کۆنترۆڵ کردن و کەم کردنەوەی هەڵاوسان سەرکەوتوو بووین
- بزنس
- 17 کانوونی یەکەم

عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق
ئاڤا نیوز
پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، سەرەڕای ئاستەنگییەکانی بەردەمیان، بەڵام لە بەرزکردنەوەی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی و کۆنتڕۆڵ کردن و کەم کردنەوەی هەڵاوسان سەرکەوتوو بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد کە ئێستا یەدەگی بانکی ناوەندی بۆ 108 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە، هەڵاوسانیش لە 7.2%ەوە بۆ 2.7% دابەزیوە.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەشداری لە کۆنگرەیەکی هەرێمی تایبەت بە ئابووریی ئیسلامی کرد و وتى: عێراق پێویستی بە فرەجۆرکردنی ئابوورییەکەی و زیادکردنی داهاتەکانی هەیە، چونکە تەنیا پشتبەستن بە نەوت بەڕێژەی 90% دەبێتە هۆی نادڵنیایی لە داهات و جێگیری دارایی.
ئەو دەڵێت: بەهۆی ئەوەی عێراق وڵاتێکى هاوردەکارە نەک هەناردەکار، بۆیە ڕۆژانە خواستی زۆر لەسەر دراوی بیانی هەیە.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی یەدەگی بانکی ناوەندیش پارێزگارى بانکى ناوەندى وتى: "جێگیریی نرخی دراو ئامانجی سەرەکیمانە و بەهۆی سەرکەوتنمان لە بەرزکردنەوەی یەدەگی بانکی ناوەندیش لەگەڵ چەند سیاسەتێکی دیکەى دراو، وای کردووە هەڵاوسان لە عێراق بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکووک خۆپیشاندانە؛ ڕێگا داخراوە و ئاڵۆزی دروست بووە
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەکێتی: هەوڵ دەدەین لەگەڵ پارتی بگەینە ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین عێراق دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کێبڕکێی مەسک و بێزۆس؛ جەنگی داگیرکردنی مانگ
8 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیایەکی گەورەی مریشک لە ئەمریکا سکاڵاباران دەکرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 شوبات
- بزنس
- 41 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سیستەمی نوێی گومرگی نرخی خواردەمەنی و خۆراک بەرز بوونەتەوە
- بزنس
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەردانی شاندی کوردستان بۆ بەغدا لەبارەی بودجە هەڵوەشێنرایەوە
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای سلێمانی: 93%ـی پسوولەکان لە 100 هەزار دینار کەمترن
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی گۆشتی سوور بەهۆی سیستەمی "ئەسیکۆدا" بەرزبووەوە
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو مووچەخۆرانەی تا ئێستا مووچەی مانگی یەكیان وەرنەگرتووە ئاگادار دەكرێنەوە





