هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دینارەکە بۆ مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

شەیری بکە لە:
هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دینارەکە بۆ مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا دەکرێت

ئاڤا نیوز

دەبێت هەفتەی داهاتوو 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی کوردستان بۆ بەغدا بنێردرێت، ئەگینا ناردنی مووچەی مانگی 10 دوادەکەوێت و زەحمەتە پێش سەری ساڵ دابەش بکرێت.

وێنە گەورەکە: وەک پابەندییەک بۆ خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان، وەزارەتی دارایی کوردستان مانگانە 120 ملیار دینار وەکو داهاتی ناوخۆ ڕەوانەی بەغدا دەکات، هەفتەی داهاتوو ئەم بڕە پارەیە ڕەوانە دەکرێت بۆ ئەوەی پێش سەری ساڵ مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان بە ئاڤای وت، زیاتر لە مانگێکە 120 ملیارەکە ئامادەیە، بۆ ناردنیشی چاوەڕوانی ئیعازی وەزارەتی دارایی عێراقین کە ڕەزامەندییان لەسەر ناردنی مووچە دا، دەستبەجێ 120 ملیار دینارەکە بە کاش ڕادەستی لقی هەولێری بانکی ناوەندی دەکەین، بەڵام دەبێت ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان فەرمانمان پێ بکات.

زانیاریی زیاتر: سەرچاوەکە وتیشی، هەفتەی داهاتوو دەینێرین بۆ ئەوەی پێش سەری ساڵ پارە بنێردرێت و دابەش بکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: