ئاڤای خەڵک؛ خاوەن شووقەکانی پڕۆژەی ئالان تاوەر: 12 ساڵە لە چاوەڕوانی تەواوکردنی پرۆژەکەین
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
لە شاری هەولێر خاوەن شووقەکانی پرۆژەی ئالان تاوەر گردبوونەوە و دەڵێن لە ساڵی 2013 ـەوە كاركردن لە پڕۆژەكە وەستاوە و تاوەكوو ئێستا شووقەكان تەواو نەكراون داوا دەکەن پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کامەران عەبدولڕەحمان، نوێنەری خاوەن شووقەکانی پڕۆژەی ئاڵان تاوەر بە ئاڤای وت: ئێمە لە ساڵی 2011 شووقەمان لەم پڕۆژەیە کڕیوە، دەبوو ساڵی 2013 تەواو بکرێن، بەڵام تاوەكو ئێستا شووقەکان لەو پڕۆژەیە تەواو نەكراون، دەشڵێت: هەشت بۆ نۆ دەفتەرمان بە خاوەنی پڕۆژەکە داوە و 12 ساڵە لە چاوەڕوانیداین.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سەردار ئاکرەیی، خاوەنی پرۆژەی ئالان تاوەر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، هاوبەشەکەم حەوت ملیۆن دۆلاری بردووە و خۆی ون کردووە، بۆیە پڕۆژەکە ڕاگیراوە، دەستەی وەبەرهێنان کارەکانی پڕۆژەکەی ڕاگرتووە، چونکە ئەو کەسەی ڕایکردووە پارەی حكومەت قەرزارە، ئەگەر مۆڵەتم پێ بدرێت، پرۆژەكە لە سەر ئەستۆی خۆم تەواو دەكەم.
لێدوانی فەرمی: سامان عەرەب، بەرێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر، سەبارەت بە کێشەی پڕۆژەی ئالان تاوەر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لەگەڵ خاوەن یەكەكان دانیشتووین، نووسراویان بۆ وەزارەتی شارەوانی کردووە تاوەکو گرێبەستی ئەوە کەسە هەڵبوەشێندرێتەوە کە پڕۆژەکەی بەناوە، دەشڵێت: لە هەوڵداین بیدەین بە کەسێکی دیکە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە تەواو بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکێک لە هەولێر ڕۆژانە تەنیا چوار کاتژمێر کارەبایان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی زاخۆ هەوڵدەدات ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە کەرتی نەوت و غاز ئەنجامدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بەرگریی وڵاتەکەی پەسەند کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکێک لە هەولێر ڕۆژانە تەنیا چوار کاتژمێر کارەبایان هەیە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یانەی زاخۆ هەوڵدەدات ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە کەرتی نەوت و غاز ئەنجامدا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای بەرگریی وڵاتەکەی پەسەند کرد





