بڕیاری بەناحیەبوونی بەردەقارەمانی سەر بە قەزای بازیان جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
بڕیاری بەناحیەبوونی بەردەقارەمانی سەر بە قەزای بازیان جێبەجێ دەکرێت

دیمەنێک لە ناحیەی بەردەقارەمان

ئاڤا نیوز

بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە فەرمانێکی هەرێمی ژمارە 412 ئەمساڵی وەزارەتی ناوخۆ و بەپێی یاسای 26ـی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەردەقارەمان لە قەزای بازیان وەک ناحیە پەسەند کرا و فەرمانی جێبەجێکردنی دەرچوو.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ، لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیاردراوە بەردەقارەمان لە قەزای بازیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بکرێتە ناحیە، بەمەبەستی جێبەجێکردنی بڕیارەکە وێنەیەکی بۆ ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان نێردراوە بۆئەوەی کار بەو بڕیارە بکەن.

لێدوانی فەرمی: ئیسماعیل ئەحمەد، قایمقایمی بازیان بە ئاڤای گوت، بەردەقارەمان دەبێتە یەکەم ناحیەی قەزای بازیان و لە ڕووی ئیدارییەوە دەبێتە هۆی ئاسانکاریی تەواو بۆ دانیشتووانی ناحیەکە و گوندەکانی دەوروبەری، گوتیشی بڕیارەکە گەیشتووەتە پارێزگای سلێمانی و کار لەسەر جێبەجێکردنی لەسەر دەکرێت.

باکگراوند: بەردەقارەمان سەر بە قەزای بازیانە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، خاوەنی سەرۆکایەتی شارەوانی و چەندین بەڕێوەبەرایەتیی وفەرمانگەی حکومییە، ژمارەی دانیشتووانی بە سەنتەری ناحیەکە و گوندەکانی دەوروبەری نزیکەی 26 هەزار کەسە، 20 گوندی بەسەرەوەیە، دانیشووانەکی بەگشتی سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری و کشتوکاڵن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ