
سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین لە ڕێگەی دابینکردنی سکۆلەرشیپی هاوبەش یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکان بۆ خوێندنی ماستەر دەنێرێتە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئیتاڵیا، بۆ بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەم سکۆلەرشیپە هاوبەشە سەرجەم دەرچووە یەکەمەکانی گشت بەشە زانستیی و مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین بۆ ساڵی ئەکادیمیی خوێندنی 2024-2025 دەگرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، دەڵێت: لەماوەی ڕابردوو لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین، یاریدەدەری سەرۆكی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا سەردانی وڵاتی ئیتاڵیای کرد، بەمەبەستی هەماهەنگیی ئەکادیمیی زانستی چەندین کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ دوو سەرۆک زانکۆی ئیتاڵی ئەنجامدا، بەتایبەتی زانکۆی پاڤیا و زانکۆی ڕۆژهەڵاتی پیدمۆنت لە نۆڤارا، لەسەردانەکەدا دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆکران، بڕیاردرا قوتابیانی ساڵی 2024-2025 بۆ خوێندنی ماستەر سەردانی ئەم زانکۆیانە بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کرێی خوێندنەکە لە ئەستۆی زانکۆی سەڵاحەددین دەبێت، بەڵام تێچووی گەشت و مانەوە لە ئەستۆی قوتابی دەبێت.
کاندیدە شایستەکان دەتوانن داواکاری پیشکەش بکەن لەرێگای پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 9 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبووەوە؛ عەیار 21 یەک ملیۆن دیناری تێپەڕاند
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 15 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پێشوازیی لە 350 هەزار پەنابەری سووری کردبێت




