
کۆبوونەوەی شاندی ئەمریکا لەگەڵ پووتین. وێنە؛ AP ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بەشەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، بڕیارە جارێکی دیکە شاندی ئەمریکا و ڕووسیا کۆببنەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاشکرای ڕایگەیاندووە، بەرپرسانی ئەمریکا و ڕووسیا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە شاری میامی لە ویلایەتی فلۆریدا کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆی نوێ سەبارەت بە پلانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا.
زانیاریی زیاتر: لەم هەفتەیدا شاندی ئەمریکا و ئۆکرانیا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەوروپا لە بەرلین کۆبوونەوە، لایەنی ئۆکرانی لەبارەی دانوستانەکانەوە وتی، پێشکەوتنی باش بەدەستهاتووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: تاوەکو ئێستا کۆشکی سپی ئاشكرای نەکردووە شاندەکە لە کێ پێکهاتووە، بەڵام بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ، پێشبینی دەکرێت جارێد کوشنەر، زاوای ترەمپ و ستیڤ ویکتۆف، نێردەی ترەمپ بەشداربن، هاوکات لایەنی ڕووسی بڕیارە کیریل دیمیتریڤ، نوێنەری پووتین بۆ پرسە ئابوورییەکان کەسێک بێت لە شاندەکە.
لەلایەکی دیکەوە: ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر بە دیپلۆماسییەت نەگەنە ئامانجەکانیان ئەوا بە شەڕ بەدەستیان دەهێنن.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژی جیهانیی کۆچبەراندا: جیهان بەرزترین ئاستی کۆچی بەخۆوە دەبینێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا نیازی هەیە دەستبەرداری سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئێس 400 ڕووسی بێت






