ڕووسیا هاووڵاتییەکی بەریتانی بە 13 ساڵ زیندانی سزا دا

شەیری بکە لە:
ڕووسیا هاووڵاتییەکی بەریتانی بە 13 ساڵ زیندانی سزا دا

هایدن دەیڤیسی تەمەن 31 ساڵە

ئاڤا نیوز


دادگایەکی ناوچەی دۆنێتسک کە لەلایەن ڕووسیاوە کۆنترۆڵکراوە، سزای 13 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر هاووڵاتییەکی بەریتانیدا سەپاند. 

چیرۆکی سەرەکی: بەریتانییەکە ناوی هایدن دەیڤیسە و تەمەن 31 ساڵە. ئەو ساڵی 2024 لە کاتی شەڕدا لەلایەن هێزەکانی ڕووسیاوە دەستگیرکرابوو. دادگا تۆمەتباری کردووە بەوەی وەک "بەکرێگیراو"  لە ڕیزەکانی سوپای ئۆکرانیادا شەڕی کردووە.

کاردانەوەکان: وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە تووندی سەرکۆنەی بڕیارەکەی دادگاکەی ڕووسیای کرد و ڕایگەیاند دەیڤیس بەکرێگیراو نییە و دەبێت وەک دیلی جەنگ مامەڵەی لەگەڵ بکرێت. 

ئەمەش بزانە: بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ڕێککەوتننامەی جنێف، نابێت دیلەکانی جەنگ بەهۆی بەشداریکردن لە پێکدادانەکان دادگایی بکرێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ