ئاسایش ناسنامەی ئەو تۆمەتبارە ئاشکرا دەکات کە گۆڕی کریستیانەکانی کۆیەی شێواندبوو

شەیری بکە لە:
ئاسایش ناسنامەی ئەو تۆمەتبارە ئاشکرا دەکات کە گۆڕی کریستیانەکانی کۆیەی شێواندبوو

وێنەی تاوانبار بەرەو ئەنجامدانی تاوانەکەی

ئاڤا نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەڵگە ڤیدیۆیی تۆمەتباری شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیە بڵاودەکاتەوە، تۆمەتبار هەمان ئەو کەسەیە کە گۆڕی کریستیانەکانی شەقڵاوەی شێواندووە و شکاندووە.


چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر، سەر بە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بەهەماهەنگی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کۆیە و بەشی ئۆپەراسیۆنی کۆیە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوونیان ئەنجامدا لەسەر ڕووداوی شکاندن و شێواندنی گۆڕی کریستیانەکانی کۆیە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان، دەرکەوت لە ڕۆژی 2-12-2025، تۆمەتبار (حسین ساڵح مستەفا) لەبازگەی تۆبزاواوە بە ماتۆرسکیل هاتووەتە قەزای کۆیە و لەکامێراکانی چاودێرییەوە تۆمەتبار دەرکەوتووە و پرسیاری شوێنی گۆڕستانی کریستیانەکانی کردووە.


هەر لە ڕاگەیێنراوەکە داهاتووە، دەرکەوتووە تۆمەتباری ناوبراو هەمان ئەو کەسەیە کە گۆڕی کریستیانەکانی شەقڵاوەی شێواندووە و شکاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: