ڕووسیا ڤیزا بە خانەوادەی ژمارەیەک کوژراوی عێراقی شەڕی ئۆکراینا دەدات
- هەواڵ
- 19 کانوونی یەکەم

سەربازێکی سوپای ڕووسیا لەبەرەی جەنگ
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، دووپاتی کردەوە کە "ژمارەیەک چەکداری عێراقی" لە شەڕی ڕوسیا-ئۆکرانیادا شەهید بوون" و وڵاتەکەشی ڤیزای بە خانەوادەکانیان بەخشیووە.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، چەندین هاووڵاتی عێراقی پەیوەندییان بە هەردوو بەرەی شەڕەوە کردووە، پێشترێش دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاند هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دەرەوە دەکات بۆ پەیوەندیکردن بە باڵیۆزخانەکانی عێراق لە مۆسکۆ و کیێڤ بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی لەو دوو وڵاتە بەشدارییان لە جەنگ کردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ژمارەیەک هاووڵاتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش لەڕێگەی ڕیکلامی سۆشیاڵ میدیاوە، پەیوەندییان بە ڕێزەکانی سوپای ڕووسیا و ئۆکرانیاوە کردووە، لە بەرامبەر مووچەی زۆر و پێدانی ڕەگەزنامەی ئەو دوو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: ئەلبروس کۆتراشیڤ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا کە "ئاڤا میدیا" بەدواداچوونی بۆ کرد وتی: "وڵاتەکەی ڤیزای بە خانەوادەی ئەو شەڕکەرە عێراقیانە بەخشیوە کە لە کاتی جەنگی ڕووسیا -ئۆکرانیا دا "شەهیدبوون"، لەبەرچاوگرتنی هۆکارە مرۆییەکان."
کۆتراشیڤ لە چاوپێکەوتنەکە ئەمانەشی وت:
_ کۆمپانیای نەوتی لوک-ئۆیل خەریکی ڕێکخستنی کشانەوەی خۆیەتی لە عێراق بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە،" پرسیاری ئەوەشی کرد: "بۆچی کڕینی غاز لە ئێران درێژ دەکرێتەوە بە پێچەوانەی کارکردن لەگەڵ لوک-ئۆیل؟"
_ کاتێک داعش گەیشتە بەردەم دەروازەکانی بەغدا، ئێمە گەنجینەی سوپامان بۆ عێراقییەکان کردەوە بەبێ گرێبەستی فەرمی.
_ وڵاتەکەی ڕێکاری هەیە بۆ جیاکردنەوەی گەشتیاران لە چەکداران.
_ چەکی ئێمە لە عێراق زۆرە و ئامادەین سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕادەستی عێراق بکەین.
_ گۆشارێکی دیپلۆماسی لەسەر منە لە بەغدا و ئامادەم بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ مارک ساڤایا.
_ مافی پەنابەریی مرۆییمان بە بەشار ئەسەد بەخشیوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە





