لە كەركووک ئەفسەرێكی پۆلیس بە دەستڕێژی گولـلە دەكوژرێت

شەیری بکە لە:
لە كەركووک ئەفسەرێكی پۆلیس بە دەستڕێژی گولـلە دەكوژرێت

عەقید عادل جەرجیس، دوای تیرۆرکردنی لەلایەن سێ چەکداریی نەناسراو

ئاڤا نیوز

کەمێک پێش ئێستا ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوک کە پلەی عەقیدە بە دەستڕێژی گولـلە كوژرا، هێزە ئەمنییەكانیش بەدوای دۆزینەوەی تۆمەتبارانن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بەئاڤای راگەیاند: سێ چەکداری نەناسراو، لە ناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ئۆمیگا، لە گەڕەکی عەرەفە دەستدڕێژی گولـلەیان لە عەقید عادل جەرجیس، ئەفسەری پۆلیس کردووە کە یەكێك لە فیشەكەكان بەر دەماری ملی كەوتووە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.

زانیاریی زیاتر: ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا تەرمی ئەفسەرە كوژراوەكە، لە نەخۆشخانەی گشتیی فێركاری كەركووكە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران دەستی پێکردووە.

باكگراوند: عەقید زەید عادل جەرجیس، لە نەتەوەی مەسیحیە، چەند ساڵێک بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عەرەفە بووە، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: