مارکۆ ڕۆبیۆ: هاوکارییەکانمان بۆ وڵاتان دەبێت خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان بکات
- هەواڵ
- 19 کانوونی یەکەم

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوەدەکاتەوە ئیدارەی ترەمپ کاری لەپێشینەی خزمەتکردنە بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا و دەڵێت، هاوکارییەکانمان بۆ وڵاتانی جیهان دەبێت لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان یەکبگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆتا کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی خۆی لە ساڵی 2025، مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تیشکی خستەسەر ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بە گشتی و کۆتاییهێنان بەو جەنگانەی کە هێشتا کۆتاییان پێنەهێنراوە.
لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، یارمەتییە دەرەکییەکان چالاکییەکی جیاوازی حکومەتی ئەمریکا نین، بەڵکو توخم و ئامرازێکن لە سیاسەتی دەرەوەمان، و دەبێت بۆ مەبەستی برەودان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان بەکاربهێنرێن.
مارکۆ ڕۆبیۆ ئەمانەشی گوت:
٠ بە بڕیاری سەرۆک ترەمپ پێدانی گرین کاردمان ڕاگرت بۆ ئەوەی دڵنیاببینەوە لە باکگراوندی ئەو کەسانەی دێنە ناو ئەمریکا و پێویستە لێکۆڵینەوە لە ڕابردووی ئەو کەسانە بکەین و ئەوە مافی خۆمانە بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان.
٠ ڕاگرتنی جەنگی غەززە یەکێکە لەو دەستکەوتە گەورانەی کە شانازی پێوە دەکەین و لەگەڵ چەندین وڵاتدا لە بارەی ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی لە غەززە جێگیر دەکرێت قسەمان کردووە و هێشتا کاردەکەین بۆ دروستکردنی ئەنجوومەنی ئاشتی لە غەززە.
٠ دەبێت تواناکانی حەماس بە شێوەیەک لاواز بکرێن جارێکی دیکە ڕووداوەکانی حەوتی ئۆکتۆبەر دووبارە نەبنەوە، ئەمەش تەنیا بە چەکداماڵینیان ڕوودەدات و کە لە داهاتوودا نەبنە مەترسی لەسەر ئیسرائیل و ئەگەر ئەوەش ڕوونەدات ئاشتی لە غەززە نایاتە ئاراوە.
٠ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکرانیا قورسە و کاردەکەین بۆ ئەوەی ڕووسیا و ئۆکرانیا بگەنە خاڵێک کە هەردوولایان قبووڵی بکەن و هەنگاوی گرنگمان ناوە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە.
٠ چین وڵاتێکی گەورەیە و ڕۆڵێکی گرنگی جیۆسیاسی هەیە و دەمانەوێت بەشێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەو وڵاتە بکەین نەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە پابەندبوونمان بە وڵاتانی ژاپۆن و کۆریای باشوور.
٠ وڵاتی ڤەنزوێلا لە ناو خاکی وڵاتەکەی لەگەڵ تاوانباران و مافیاکان و تەنانەت لەگەڵ ئێران و حیزبوڵڵاش کاردەکەن و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیمان و ئەوەی ئێمەش دەمانەوێت ئەوەیە وڵاتانی مەکسیک و ڤەنزوێلا هەماهەنگیمان لەگەڵ بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە ناردنی ماددە هۆشبەرەکان بە ڕێگەی قاچاغ بۆ ئەمریکا.
٠ نامانەوێت حیزبوڵڵا تواناکانی ڕێکبخاتەوە و ببێتە مەترسی لەسەر ئیسرائیل، دەمانەوێت چەک تەنیا بە دەستی حکومەتی لوبنانەوە بێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت






