ئەمریكا لە هێرشێكی ئاسمانی لە نزیک دێرەزوور سەركردەیەكی داعش دەكوژێت
- هەواڵ
- 20 کانوونی یەکەم

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکا لەکاتی ئەنجامدانی هێرش
ئاڤا نیوز
هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا پێگەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ڕەققە و ڕۆژئاوای دێرەزوور دەکەنە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو هێرشانەش سەرکردەیەکی شانە نووستووەكانی داعش كوژراوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بەیاوەری هێزی زەمینیی هەسەدە و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پێگەکانی داعشیان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕەقە و ڕۆژئاوای دێرەزۆر کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سەرکردەیەکی دیاری داعش كە بە "ئەبو یوسف" ناودەبرێت و چەند ئەندامێکی دیكەی شانە نووستووەكانی داعش كوژراون كە پێشتر بەرپرس بوونە لە هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر دێرەزوور لە ڕۆژئاوای كوردستان.
زانیاریی زیاتر: ڕوانگەی سووری ئاماژەی بەوەشكردووە، هێرشەكە بەدیاریكراوی لە شارۆچكەی مەعدان كراوە كە ئێستا لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی كاتیی سووریایە و شانە چەكدارەكانی داعش لە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكراتەوە چوونەتە ئەو شوێنە.
ئەوەش بزانە: لە هێرشە ئاسمانییەكەی ئەمریكا بۆ سەر خانووی سەركردەكەی داعش، ژنێك و مێرمنداڵێكی تەمەن 14 ساڵیش گیانیان لەدەستداوە كە پێدەچێت هاوسەر و منداڵی ئەو داعشە بن، سەرجەم كوژراوان و بریندارانی ئەو هێرشە گواستراونەتەوە بۆ بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە ڕۆژئاوای كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت






