
دۆسییە ئابڕووچوونانەکانی ئەیپستین
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دادی ئەمریکا، کۆمەڵێک بەڵگەنامە و وێنەی نوێی سەبارەت بە دۆسیەی جێفری ئەیپستین بڵاوکردەوە، کە تێیدا چەندین کەسایەتیی سیاسی و هونەریی و سەرمایەداری ئەمریکی و جیهانی دەردەکەون.
وێنە گەورەکە: دۆسیەی ئەیپستین تایبەتە بە ئابڕووچوونانەی کە لە ماڵەیەکی جێفری ئەیپستین لە ئەمریکا ڕوویانداوە و بە گوتەی سکاڵاکارەکان بازرگانی بە کچانی خوار تەمەنی یاساییەوە کراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لە ناو وێنەکاندا چەندین کەسی بەناوبانگ هەن کە لە ماڵەکەی ئەیپستن دەرکەوتوون، لەوانە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بیڵ کڵینتن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، مایکڵ جاکسۆن، گۆرانیبێژی دیاری ئەمریکا، بیل گەیتس، سەرۆکی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، شازادە ئەندریۆ، برای پادشای بەریتانیا،
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای بڵاوکردنەوەی وێنەکان، بەڵام وێنەی بەشێکی زۆر لە کەسەکانی ناو وێنەکان بە ڕەنگی ڕەش سڕدراونەتەوە. هەروەها ناوی 254 کچی مەساجکەر بە پاساوی پاراستنی ناسنامەی قوربانییەکان شاردراوەتەوە. ئەمەش گومانی لای چاودێران دروست کردووە کە ئیدارەی ترەمپ هەوڵی شاردنەوەی هەندێک لە ڕاستییەکان دەدات.
لەلایەکی دیکەوە: دیموکراتەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاندووە کە هێشتا "گرنگترین بەشی بەڵگەنامەکان" بڵاو نەکراوەتەوە و بەڵگەی زیاتر و گرنگتر هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت





